Pular para o conteúdo
Publicidade

Lucas 2

لەدایکبوونی عیسا

1 لەو ڕۆژانەدا لە ئۆگستۆس قەیسەرەوە فەرمانێک دەرچوو، کە هەموو دانیشتووانی ئیمپراتۆریەتیەکەی2‏:1 مەبەست لە سنووری ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانییە.‏ ناونووس بکرێت. 2 ئەمە یەکەم ناونووسین بوو، کاتێک کیرینیۆس فەرمانڕەوای سوریا بوو. 3 ئیتر هەرکەس بۆ ناونووسین دەچووە شاری خۆی.

4 یوسفیش لە جەلیل لە شاری ناسیرەوە بەرەو یەهودیا سەرکەوت بۆ شارەکەی داود کە پێی دەگوترێ بێتلەحم، چونکە لە بنەماڵە و تیرەی داود بوو، 5 تاکو لەگەڵ مریەم ناونووس بکرێن کە دەستگیرانی بوو و سکی هەبوو.

Veja também