Pular para o conteúdo
Publicidade

لۆقا 4:16-21

16 هاتە ناسیرە کە لێی گەورە بووە، وەک نەریتی خۆی ڕۆژی شەممە چووە کەنیشت و بۆ خوێندنەوە هەستا. 17 پەڕتووکی4‏:17 هەر پەڕتووکێکی پەیمانی کۆن بە تەنها لەسەر پێست دەنووسرا و دەپێچرایەوە.‏ ئیشایا پێغەمبەریان دایێ و کردیەوە، ئەو شوێنەی دۆزییەوە کە تێیدا نووسراوە:

18 «﴿ڕۆحی یەزدان بەهێزم دەکات،

چونکە دەستنیشانی کردووم بۆ مژدەدان بە هەژاران،

منی ناردووە بۆ جاڕدانی ئازادی بۆ بەدیلگیراوان،

هەروەها گەڕانەوەی بینایی بۆ کوێران،

بۆ ئازادکردنی ستەملێکراوان و

19 ڕاگەیاندنی ساڵی ڕەزامەندیی یەزدان.﴾4‏:19 ئیشایا 61‏:1‏،2‏.‏‏»

20 ئینجا نووسراوە پیرۆزەکەی پێچایەوە، دایەوە خزمەتکارەکە و دانیشت. هەموو ئەوانەی لە کەنیشت بوون چاویان تێبڕی بوو. 21 دەستی کرد بە قسەکردن و فەرمووی: «ئەمڕۆ ئەم نووسراوە پیرۆزەی گوێتان لێبوو هاتە دی.»

Estes versículos te tocaram? Ore agora!

+581 estão orando agora.

Junte-se à corrente de oração.