Pular para o conteúdo
Publicidade

Lucas 7

31 عیسا بەردەوام بوو و فەرمووی: «ئەم نەوەیە بە چی بەراورد بکەم؟ لە چی دەچن؟ 32 لەو منداڵانە دەچن کە لە بازاڕدا دانیشتوون و یەکتری بانگ دەکەن و دەڵێن:

«"زوڕنامان بۆ لێدان و هەڵنەپەڕین،

شینمان بۆ گێڕان و نەگریان."

33 یەحیای لەئاوهەڵکێش هات، نە نان دەخوات و نە شەراب دەخواتەوە، دەڵێن: "ڕۆحی پیسی تێدایە." 34 کوڕی مرۆڤ هات، دەخوات و دەخواتەوە، دەڵێن: "ئەمە کابرایەکی نەوسن و مەیخۆرە، هاوڕێی باجگران و گوناهبارانە." 35 بەڵام دانایی ڕاستەقینە لە بەرهەمیەوە دەردەکەوێت.»

لێخۆشبوون و خۆشەویستی

36 یەکێک لە فەریسییەکان داوای لە عیسا کرد نانی لەگەڵ بخوات، ئەویش چووە ماڵی فەریسییەکە و لەسەر خوان دانیشت. 37 لە شارەکە ئافرەتێکی گوناهبار هەبوو، زانی عیسا لە ماڵی فەریسییەکە دانیشتووە، بوتڵێکی ئەلەباستەریی7‏:37 لە بەردی ئەلەباستەر دروستکرابوو، ئەم جۆرە بەردە لە میسر هەیە بۆ تاشین ئاسانە و ڕەنگەکەی قاوەییە.‏ بۆنی هێنا،

Veja também