Pular para o conteúdo
Publicidade

Mateus 1

20 کاتێک بیری لەم شتانە دەکردەوە، فریشتەیەکی یەزدان هاتە خەونی و پێی فەرموو: «ئەی یوسفی نەوەی داود، مەترسە لەوەی مریەم بهێنیت، چونکە ئەوەی ئەو سکی پێی هەیە لە ڕۆحی پیرۆزە. 21 کوڕێکی دەبێت ناوی دەنێیت عیسا1‏:21 یۆنانی: یێسوس‏. عیبری: یەشوع. واتا (خودا ڕزگار دەکات.)، چونکە گەلەکەی لە گوناهەکانیان ڕزگار دەکات.»

22 ئەمانە هەمووی ڕوویدا تاکو ئەوەی یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرەکە1‏:22 مەبەست لە پێغەمبەر ئیشایایە.‏ فەرموویەتی بێتە دی: 23 ﴿ئەوەتا پاکیزەیەک سکی دەبێت و کوڕێکی دەبێت، ناوی لێ دەنێن ئیمانوێل،1‏:23 ئیشایا 7‏:14 کە بە واتای خودا لەگەڵمانە دێت.

24 کاتێک یوسف لە خەو هەستا، ئەوەی فریشتەکەی یەزدان فەرمانی پێدابوو ئەنجامی دا و ژنەکەی گواستەوە. 25 بەڵام هەتا کوڕەکەی نەبوو لەگەڵی جووت نەبوو، ئینجا ناوی لێنا عیسا.

Veja também