3 ئەویش وەڵامی دانەوە: «ئەی بۆچی ئێوە لەبەر نەریتی خۆتان سەرپێچیی ڕاسپاردەی خودا دەکەن؟ 4 چونکە خودا فەرموویەتی: ﴿ڕێزی دایک و باوکتان بگرن﴾15:4 دەرچوون 20:12 و دواوتار 5:16، ﴿ئەوەی نەفرەت لە دایکی یان باوکی بکات، دەبێت بکوژرێت.﴾15:4 دەرچوون 21:17 و لێڤییەکان 20:9 5 بەڵام ئێوە دەڵێن: "ئەگەر یەکێک بە دایک یان باوکی بڵێت: ’ئەوەی بەنیاز بووم بیدەمە ئێوە بۆ خودام تەرخان کردووە،‘ 6 ئەوا پێویست ناکات کە ڕێزی دایک و باوکی بگرێت." جا لەبەر نەریتی خۆتان دەسەڵاتی ڕاسپاردەی خودا ڕەت دەکەنەوە.