Pular para o conteúdo
Publicidade

مەتا 15

3 ئەویش وەڵامی دانەوە: «ئەی بۆچی ئێوە لەبەر نەریتی خۆتان سەرپێچیی ڕاسپاردەی خودا دەکەن؟ 4 چونکە خودا فەرموویەتی: ﴿ڕێزی دایک و باوکتان بگرن15‏:4 دەرچوون 20‏:12 و دواوتار 5‏:16، ﴿ئەوەی نەفرەت لە دایکی یان باوکی بکات، دەبێت بکوژرێت.15‏:4 دەرچوون 21‏:17 و لێڤییەکان 20‏:9 5 بەڵام ئێوە دەڵێن: "ئەگەر یەکێک بە دایک یان باوکی بڵێت: ئەوەی بەنیاز بووم بیدەمە ئێوە بۆ خودام تەرخان کردووە،6 ئەوا پێویست ناکات کە ڕێزی دایک و باوکی بگرێت." جا لەبەر نەریتی خۆتان دەسەڵاتی ڕاسپاردەی خودا ڕەت دەکەنەوە. 7 ئەی دووڕووان! سەبارەت بە ئێوە ئیشایای پێغەمبەر پێشبینییەکی باشی کردووە کە فەرموویەتی:

8 «﴿ئەم گەلە هەر بە دەم ڕێزم لێ دەگرن،

بەڵام دڵیان لێم دوورە.

9 بەخۆڕایی دەمپەرستن،

تەنها ڕاسپاردەی مرۆڤانە فێری خەڵک دەکەن.»15‏:9 ئیشایا 29‏:13

Veja também