Pular para o conteúdo
Publicidade

Mateus 2

3 کاتێک هێرۆدسی پاشا ئەمەی بیست، پەشۆکا و هەموو خەڵکی ئۆرشەلیم لەگەڵی پەشۆکان. 4 هەموو کاهینانی2‏:4 کاهین: پیاوێکی ئایینی جولەکەیە کە هەڵدەستێ بە ئەرکی قوربانی کردن لەناو پەرستگا و فێرکردنی وشەی خودا و شەریعەتی پەیمانی کۆن بە خەڵکی.‏ باڵا و مامۆستایانی تەوراتی2‏:4 مالم.‏ گەلی کۆکردەوە، لێی پرسین: «مەسیح لەکوێ لە دایک دەبێت؟» 5 وەڵامیان دایەوە: «لە بێتلەحمی یەهودیا، چونکە لە ڕێی پێغەمبەرەکەوە2‏:5 مەبەست لە پێغەمبەر میخایە.‏ ئاوا نووسراوە:

6 «﴿بەڵام تۆ ئەی بێتلەحمی خاکی یەهودا،

کەمتر نیت لە شارۆچکەکانی دیکەی یەهودا،

چونکە لە تۆوە فەرمانڕەوایەک دەردەکەوێت،

شوانایەتی گەلی ئیسرائیلم دەکات.2‏:6 میخا 5‏:2»

7 دوای ئەمە هێرۆدس بە نهێنی مۆغەکانی بانگکرد و لەبارەی کاتی دەرکەوتنی ئەستێرەکە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کردن. 8 ئینجا بۆ بێتلەحمی ناردن و پێی گوتن: «بڕۆن و بە وردی بەدوای منداڵەکەدا بگەڕێن. کاتێک دۆزیتانەوە هەواڵم بدەنێ، تاکو منیش بێم و کڕنۆشی بۆ ببەم.»

Veja também