ئاگادارکردنەوە لە دووڕوویی ڕابەرانی ئایینی
1 پاشان عیسا بە خەڵکەکە و قوتابییەکانی خۆی 2 فەرموو: «مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان لەسەر کورسی موسا دانیشتن. 3 لەبەر ئەوە ڕێک هەموو ئەوانە جێبەجێ بکەن کە پێتان دەڵێن، بەڵام بە کرداری ئەوان مەکەن، چونکە ئەوان باسی شتێک دەکەن، بەڵام خۆیان کاری پێ ناکەن. 4 باری قورس و گران دەپێچنەوە و دەیخەنە سەر شانی خەڵکی، بەڵام خۆیان نایانەوێت بە هیچ شێوەیەک لە هەڵگرتنی بارەکاندا یارمەتییان بدەن.
5 «هەموو کردارەکانیان بۆ ئەوەیە خەڵکی بیانبینن، بە پانکردنی نوشتەکانیان و گەورەکردنی گوڵینگەکانیان23:5 بڕوانە پەڕتووکی سەرژمێری 15:37-40.. 6 حەز دەکەن لە میوانیدا لەلای سەرەوە و لە کەنیشتەکانیش لە ڕیزی پێشەوە دابنیشن، 7 لە بازاڕیشدا سڵاویان لێ بکرێت و خەڵک بە "ڕابی23:7 ڕابی: وشەیەکی عیبرییە بە واتای مامۆستا دێت." بانگیان بکەن.