Publicidade

Mateus 25

نموونەی کچە داناکان و کچە گێلەکان

1 «لەو کاتەدا شانشینی ئاسمان وەکو دە پاکیزە دەبێ، کە چرایان هەڵگرتبێت و بەرەوپیری زاوا بچن. 2 پێنج لەوان گێل بوون، پێنجیش دانا. 3 گێلەکان چراکانیان برد و زەیتیان لەگەڵ خۆیان نەبرد. 4 بەڵام داناکان لەگەڵ چراکانیان زەیتیان لەناو گۆزەدا برد. 5 کاتێک زاوا دواکەوت، هەموو خەو بردنییەوە و نوستن.

6 «لە نیوەشەودا هاوار کرا: "ئەوەتا زاوا هات! بەرەوپیری بچن!"

7 «هەموو ئەو پاکیزانەش هەستان و چراکانیان ئامادە کرد. 8 گێلەکان بە داناکانیان گوت: "لە زەیتەکەی خۆتان بەشمان بدەن، چونکە چراکانمان دەکوژێتەوە!"

9 «بەڵام داناکان وەڵامیان دانەوە: "لەوانەیە بەشی ئێمە و ئێوە نەکات. چاکترە بچنە لای فرۆشیاران و بۆ خۆتان بکڕن."

10 «لەکاتێکدا گێلەکان ڕۆیشتن بۆ زەیت کڕین، زاوا گەیشت، ئەوانەی ئامادە بوون لەگەڵی چوونە ژوورەوە بۆ زەماوەندەکە و دەرگا داخرا.

11 «پاشان پاکیزەکانی دیکەش هاتن و گوتیان: "گەورەم، گەورەم! دەرگامان لێ بکەرەوە!"

12 «وەڵامی دایەوە: "ڕاستیتان پێ دەڵێم، من ناتانناسم."

13 «کەواتە ئێشک بگرن، چونکە ڕۆژ و کاتەکە نازانن.

Veja também

Publicidade
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-06-28_14-13-17-