Pular para o conteúdo
Publicidade

Mateus 5

3 «خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە بە ڕۆح هەژارن5‏:3 ئەوانەی کە دەزانن لەلایەنی ڕۆحییەوە کەموکوڕییان هەیە.‏،

چونکە شانشینی ئاسمان بۆ ئەوانە.

4 خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە ماتەمدارن،

چونکە دڵنەوایی دەکرێن.

5 خۆزگە دەخوازرێت بە دڵنەرمەکان،

چونکە زەوییان بە میراتیی بۆ دەمێنێتەوە.

6 خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە برسی و تینوون بۆ ڕاستودروستی5‏:6 مەبەست ئەوەیە کە دەبێت هەموو شتێک بەگوێرەی خواستی خودا پەیڕەو بکرێت.‏،

چونکە تێر دەکرێن.

7 خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە دڵیان پڕ لە بەزەییە،

چونکە بەر بەزەیی دەکەون.

8 خۆزگە دەخوازرێت بە دڵپاکەکان،

چونکە خودا دەبینن.

9 خۆزگە دەخوازرێت بە ئاشتیخوازان،

چونکە بە ڕۆڵەی خودا ناودەبردرێن.

10 خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی لە پێناوی ڕاستودروستی دەچەوسێنرێنەوە،

چونکە شانشینی ئاسمان بۆ ئەوانە.

11 «خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە کاتێک خەڵکی جنێوتان پێدەدەنو دەتانچەوسێننەوە، لەبەر من هەموو جۆرە بوختانێکتان بۆ هەڵدەبەستن. 12 دڵخۆش و شادمان بن، لەبەر ئەوەی لە ئاسمان پاداشتتان گەورەیە، چونکە پێش ئێوە پێغەمبەرانیشیان ئاوا چەوساندووەتەوە.

Veja também