مژدە توانای خودایە
16 شەرمم بە پەیامی ئینجیل1:16 ئینجیل: وشەیەکی یۆنانییە بە واتای ڕاگەیاندنی مژدەی هاتنی پاشایە. نییە، لەبەر ئەوەی هێزی خودایە بۆ ڕزگاربوونی هەموو ئەوانەی باوەڕ دەهێنن، یەکەم جار بۆ جولەکە ئینجا بۆ ناجولەکە. 17 لە پەیامی ئینجیلدا بێتاوانکردن1:17 یۆنانی: ڕاستودروستی خودا، بە واتای چۆن خودا مرۆڤی گوناهبار بێتاوان دەکات و بە مرۆڤی ڕاستودروستی هەژمارد دەکات، بڕوانە ڕۆما 3:21-26 و ڕۆما 10:3 و فیلیپی 3:9. لە خوداوە ئاشکرا دەکرێت، ئەم بێتاوانکردنەش لە دەستپێکەوە هەتا کۆتایی بە باوەڕە1:17 یۆنانی: لە باوەڕ بۆ باوەڕ.، وەک نووسراوە: ﴿ئەوەی ڕاستودروستە بە باوەڕ دەژیێت.1:17 مەبەست لەوەیە ئەوەی کە لە گوناه بێتاوان کرا ژیانی هەتاهەتایی بە باوەڕ وەردەگرێت.﴾1:17 حەبەقوق 2:4.