ڕزگاربوون لە تووڕەیی خودا
1 کەواتە، لەبەر ئەوەی بە باوەڕ بێتاوان کراوین، لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە لەگەڵ خودا ئاشتیمان هەیە، 2 لە ڕێگەی ئەویشەوە ڕێپێدراویێتیمان5:2 بڕوانە ئەفەسۆس 2:18. وەرگرت بەهۆی باوەڕ بێینە ناو ئەم نیعمەتەی کە ئێستا تێیدا نیشتەجێین. شانازیش بە هیوای شکۆی خودا دەکەین. 3 تەنها ئەمە نا، بەڵکو لە تەنگانەشدا شانازی دەکەین، دەزانین تەنگانە دانبەخۆداگرتن دروستدەکات، 4 دانبەخۆداگرتنیش ئەزموون، ئەزموونیش هیوا، 5 هیواش نابێتە هۆی شەرمەزاری، چونکە خۆشەویستی خودا5:5 خۆشەویستی خودا بۆ ئێمە. ڕژاوەتە ناو دڵمان، بە ڕۆحی پیرۆز کە پێمان دراوە.