ڕۆژی گەورەی یەزدان
14 «ڕۆژی گەورەی یەزدان نزیکە،
نزیکە و زۆر بە پەلەیە.
هاواری ڕۆژی یەزدان تاڵ دەبێت،
پاڵەوانە مەزنەکە نەعرەتەی جەنگ دەکێشێت.
15 ئەو ڕۆژە ڕۆژی تووڕەییە،
ڕۆژی تەنگانە و ئازارە،
ڕۆژی کاولبوون و وێرانییە،
ڕۆژی تاریکی و ئەنگوستەچاوە،
ڕۆژی هەور و تەمی چڕە،
16 ڕۆژی کەڕەنا لێدان و نەعرەتەی جەنگە
لە دژی شارە قەڵابەندەکان و
لە دژی قوللە بەرزەکان.
17 «تەنگ بە مرۆڤ هەڵدەچنم،
وەک کوێر بە پەلکوتان دەڕۆن،
چونکە دەرهەق بە یەزدان گوناهیان کرد.
ئینجا خوێنیان وەک خۆڵ دەڕژێت و
هەناویشیان وەک زبڵ.
18 نە زیو و نە زێڕەکەیان
ناتوانن دەربازیان بکەن،
لە ڕۆژی تووڕەیی یەزدان.
«بە ئاگری ئیرەییەکەی1:18 ئیرەیی: واتای هەڵوێستی توندی خودا بەرامبەر بە بتپەرستی، چونکە خودا دەیەوێت تەنها ئەو بپەرسترێت.
هەموو زەوی هەڵدەلووشێت،
چونکە لەناوچوونێکی کتوپڕ دروستدەکات
بۆ هەموو دانیشتووانی زەوی.»