Pular para o conteúdo
Publicidade

Sofonias 1

1 پەیامی یەزدان بۆ سەفەنیای کوڕی کووشی کوڕی گەدەلیاهوی کوڕی ئەمەریای کوڕی حەزقیا، لە سەردەمی یۆشیای کوڕی ئامۆنی پاشای یەهودا:

ئاگادارکردنەوە بۆ هاتنی وێرانکاری

2 «هەموو شتێک لەسەر ڕووی زەوی

بە تەواوەتی دادەماڵم.»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

3 «مرۆڤ و ئاژەڵ دادەماڵم،

باڵندەکانی ئاسمان و

ماسییەکانی دەریا دادەماڵم.

بەدکاران تووشی کۆسپ دەکەم و

مرۆڤ لەسەر ڕووی زەوی بنبڕ دەکەم.»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

پێشبینییەک سەبارەت بە یەهودا

4 «دەستم بۆ سەر یەهودا و

بۆ سەر هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم درێژ دەکەم.

ئەو بەعل پەرستانەی ماونەتەوە لەم شوێنە بنبڕیان دەکەم،

ناوی کاهینە بتپەرستەکان و کاهینە هەڵگەڕاوەکان،

5 ئەوانەی لە سەربانەکان کڕنۆش دەبەن

بۆ ئەستێرەکانی ئاسمان،

ئەوانەی کڕنۆش دەبەن و سوێند بە یەزدان دەخۆن،

هەروەها سوێند بە مۆلەخیش1‏:5 خوداوەندێکی کەنعانییە بتپەرستەکان بووە، بۆ پەرستنی هەستاون بە تێپەڕاندنی منداڵەکانیان بەناو ئاگردا. بڕوانە دووەم هەواڵی ڕۆژان 28‏:3.‏ دەخۆن،

6 لەگەڵ ئەوانەی لە یەزدان هەڵگەڕاونەتەوە و

ئەوانەی ڕوو لە یەزدان ناکەن و پرسیاری لێ ناکەن.»

7 لەبەردەم یەزدانی باڵادەست بێدەنگ بە،

چونکە ڕۆژی یەزدان1‏:7 ڕۆژی سزادانی گوناهباران و ڕزگارکردنی گەلی خودا.‏ نزیکە.

یەزدان قوربانی ئامادە کردووە،

بانگکراوانی خۆی تەرخان دەکات.

8 لە ڕۆژی قوربانی یەزدان

میران سزا دەدەم

هەروەها کوڕانی پاشا و

هەموو ئەوانەی جلوبەرگی نامۆیان لەبەرە.

9 لەو ڕۆژەدا هەموو ئەوانە سزا دەدەم

کە خۆیان لەوە دەپارێزن پێ لە سەکۆی دەروازەکە بنێن،1‏:9 باز دەدەن: نەریتێکی بتپەرستانە، بڕوانە یەکەم ساموئێل 5‏:5‏.‏

ئەوانەی پەرستگای خوداوەندەکانیان پڕ دەکەن

لە ستەم و فێڵبازی.

10 یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژەدا،

دەنگی هاوار لە دەروازەی ماسی بەرزدەبێتەوە،

ناڵەناڵ لە "گەڕەکی نوێ" دێت،

دەنگی تێکشکانێکی گەورەش لە گردەکانەوە.

11 ئەی دانیشتووانی ناوچەی مەکتیش1‏:11 گەڕەکێک بووە لەناو بازاڕی گەورەی ئۆرشەلیم.‏ بناڵێنن،

هەموو بازرگانەکانتان لەناودەچن،

هەموو بازرگانەکانی زیو بنبڕ دەکرێن.

12 لەو سەردەمەدا، بە چرا ئۆرشەلیم دەپشکنم و

ئەو کەسانە سزا دەدەم کە لەخۆڕازین،

ئەوانە وەک شەرابن بەسەر خڵتەکەیەوە،

لە دڵی خۆیاندا دەڵێن:

"یەزدان نە چاکە دەکات و نە خراپە."

13 ئەوانە سامانیان تاڵان دەکرێت،

ماڵیان وێران دەبێت.

ماڵ بنیاد دەنێن و

تێیدا دانانیشن؛

ڕەز دەچێنن و

لە شەرابەکەی ناخۆنەوە.

ڕۆژی گەورەی یەزدان

14 «ڕۆژی گەورەی یەزدان نزیکە،

نزیکە و زۆر بە پەلەیە.

هاواری ڕۆژی یەزدان تاڵ دەبێت،

پاڵەوانە مەزنەکە نەعرەتەی جەنگ دەکێشێت.

15 ئەو ڕۆژە ڕۆژی تووڕەییە،

ڕۆژی تەنگانە و ئازارە،

ڕۆژی کاولبوون و وێرانییە،

ڕۆژی تاریکی و ئەنگوستەچاوە،

ڕۆژی هەور و تەمی چڕە،

16 ڕۆژی کەڕەنا لێدان و نەعرەتەی جەنگە

لە دژی شارە قەڵابەندەکان و

لە دژی قوللە بەرزەکان.

17 «تەنگ بە مرۆڤ هەڵدەچنم،

وەک کوێر بە پەلکوتان دەڕۆن،

چونکە دەرهەق بە یەزدان گوناهیان کرد.

ئینجا خوێنیان وەک خۆڵ دەڕژێت و

هەناویشیان وەک زبڵ.

18 نە زیو و نە زێڕەکەیان

ناتوانن دەربازیان بکەن،

لە ڕۆژی تووڕەیی یەزدان.

«بە ئاگری ئیرەییەکەی1‏:18 ئیرەیی: واتای هەڵوێستی توندی خودا بەرامبەر بە بتپەرستی، چونکە خودا دەیەوێت تەنها ئەو بپەرسترێت.‏

هەموو زەوی هەڵدەلووشێت،

چونکە لەناوچوونێکی کتوپڕ دروستدەکات

بۆ هەموو دانیشتووانی زەوی.»

Veja também

Sofonias
Ver todos os capítulos de Sofonias