Publicidade

O adultério

Por Bíblia Online

O adultério é pecado grave que destrói alianças, famílias e vidas. A Bíblia condena firmemente a infidelidade conjugal e chama à pureza, fidelidade e santidade no casamento.

A lei de Deus

Não adulterarás. Quem comete adultério destrói a própria alma. A Palavra de Deus é clara e direta sobre este pecado.

داوێنپیسی مەکەن.

«"ئەگەر پیاوێک داوێنپیسی لەگەڵ ژنی کەسێکی دیکەدا کرد، کە ژنی نزیکەکەیەتی، ئەوا پیاوەکە و ژنەکەش دەبێت بکوژرێن.

«"لەگەڵ ژنی کەسێکی دیکە جووت مەبە، پێی گڵاو دەبیت.

بەڵام ئەوەی داوێنپیسی لەگەڵ ژنێک بکات تێنەگەیشتووە،

هەرکەسێک وا بکات خۆی دەفەوتێنێت.

بەڵام ئەوەی داوێنپیسی لەگەڵ ژنێک بکات تێنەگەیشتووە،

هەرکەسێک وا بکات خۆی دەفەوتێنێت.

تووشی لێدان و سەرشۆڕی دەبێت و

شەرمەزارییەکەی ناسڕێتەوە،

چونکە ئیرەیی پیاو دەوروژێنێت،

لە ڕۆژی تۆڵەدا دەست ناگێڕێتەوە،

چاوی لە هیچ قەرەبووێک نییە،

بە دیاری ڕازی نابێت، ئەگەر بۆشی زیاد بکەیت.

ئایا کەس دەتوانێت ئاگر لە باوەش بگرێت و

جلەکانی نەسووتێت؟

یان بەسەر پشکۆدا بڕوات و

پێیەکانی داغ نەبێت؟

ئاوایە ئەوەی بچێتە لای ژنی کەسێکی دیکە،

هەرکەسێک دەستی لێ بدات بێ سزا نابێت.

Jesus ensina

Quem olhar para uma mulher com intenção impura já adulterou no coração. Jesus elevou o padrão da pureza.

داوێنپیسی

«بیستووتانە گوتراوە: ﴿داوێنپیسی مەکەن. بەڵام من پێتان دەڵێم: ئەوەی بە هەوەسبازییەوە سەیری ئافرەتێک بکات، ئەوا لە دڵی خۆیدا داوێنپیسی لەگەڵ کردووە.

بەڵام من پێتان دەڵێم: ئەوەی بەبێ هۆی داوێنپیسی ژنەکەی خۆی تەڵاق بدات، وای لێدەکات داوێنپیسی بکات. ئەوەش تەڵاقدراوێک بهێنێت، ئەوا داوێنپیسی دەکات.

چونکە بیری خراپ لە دڵەوە دەردەچێت، کوشتن، داوێنپیسی، بەدڕەوشتی، دزی، شایەتی درۆ، کفرکردن.

پێی فەرموون: «ئەوەی ژنەکەی تەڵاق بدات و یەکێکی دیکە بهێنێت، ئەوا داوێنپیسی بەرامبەر دەکات. ئەگەر ژن مێردەکەی تەڵاق بدات و مێرد بە یەکێکی دیکە بکات، ئەوا داوێنپیسی دەکات.»

تەڵاقدان

«ئەوەی ژنەکەی تەڵاق بدات و یەکێکی دیکە بهێنێت، داوێنپیسی دەکات. ئەوەش کە تەڵاقدراوێک دەهێنێت داوێنپیسی دەکات.

پێیان گوت: «مامۆستا، ئەم ژنە لە کاتی ئەنجامدانی داوێنپیسیدا گیراوە. موساش لە تەوراتدا فەرمانی پێ کردووین ژنی ئاوا بەردباران بکرێت. تۆ چی دەڵێی؟» ئەمەیان بۆ تاقیکردنەوەی عیسا گوت، تاکو شتێکیان هەبێت سکاڵای لێ بکەن.

بەڵام عیسا خۆی چەماندەوە و بە پەنجە دەستی کرد بە نووسین لەسەر زەوی. کاتێک ئەوان بەردەوام بوون لە پرسیارکردن، عیسا هەستایەوە و پێی فەرموون: «کامەتان بێ گوناهە با یەکەم کەس بەردی تێبگرێت.» دیسان خۆی چەماندەوە و دەستی کردەوە بە نووسین لەسەر زەوی.

ئەوانەی گوێیان لێبوو، یەک لەدوای یەک ڕۆیشتن، دەستپێک لە پیرانەوە. ئەوسا عیسا بە تەنها مایەوە، ژنەکەش لەوێ ڕاوەستابوو. عیسا ڕاستبووەوە و پێی فەرموو: «خانم، ئەوان لە کوێن؟ کەس تاوانباری نەکردیت؟»

گوتی: «نەخێر گەورەم.»

عیسا فەرمووی: «منیش تاوانبارت ناکەم. بڕۆ ئیتر گوناه مەکە.»]

Armadilhas e consequências

Os lábios da mulher estranha destilam mel, mas o seu fim é amargo. Fuja da imoralidade — o adultério escraviza.

چونکە لێوەکانی ژنی داوێنپیس هەنگوینیان لێ دەتکێت،

قسەی لە ڕۆن لووسترە.

بەڵام کۆتاییەکەی وەک زەقنەبووت تاڵە،

وەک شمشێری دوو دەم تیژە.

پێیەکانی بەرەو خوار دەبنەوە بۆ مردن،

هەنگاوەکانی پەیوەستن بە جیهانی مردووانەوە.

سەرنج ناداتە ڕێچکەی ژیان،

هەنگاوەکانی خوارە بەڵام ئەو نازانێت.

چونکە لێوەکانی ژنی داوێنپیس هەنگوینیان لێ دەتکێت،

قسەی لە ڕۆن لووسترە.

بەڵام کۆتاییەکەی وەک زەقنەبووت تاڵە،

وەک شمشێری دوو دەم تیژە.

پێیەکانی بەرەو خوار دەبنەوە بۆ مردن،

هەنگاوەکانی پەیوەستن بە جیهانی مردووانەوە.

سەرنج ناداتە ڕێچکەی ژیان،

هەنگاوەکانی خوارە بەڵام ئەو نازانێت.

ئەی کوڕینە، ئێستاش گوێم لێ بگرن،

لە قسەی دەمم خۆتان لامەدەن.

ڕێگای خۆتی لێ دووربخەوە،

لە دەرگای ماڵەکەی نزیک مەبەوە،

نەوەک شکۆمەندیت بە خەڵکی دیکە بدەیت و

ساڵانی تەمەنت بە کەسی دڵڕەق،

ڕێگای خۆتی لێ دووربخەوە،

لە دەرگای ماڵەکەی نزیک مەبەوە،

نەوەک شکۆمەندیت بە خەڵکی دیکە بدەیت و

ساڵانی تەمەنت بە کەسی دڵڕەق،

نەوەک بێگانەکان لە توانات تێر بن و

بەری ماندووبوونت بۆ ماڵی نامۆیەک بڕوات.

لە کۆتایی ژیانتدا دەناڵێنیت،

کاتێک گۆشت و جەستەت لەناودەچێت.

دەڵێیت: «چۆن ڕقم لە تەمبێکردن دەبووەوە،

دڵم گاڵتەی بە سەرزەنشت دەهات.

گوێڕایەڵی ئەوانە نەبووم کە ڕێنماییان دەکردم و

گوێم بۆ مامۆستاکانم شل نەکرد.

کەمێکی مابوو بکەومە ناو هەموو خراپەیەکەوە،

لەناو کۆڕ و کۆمەڵدا.»

ئاسکێکی خۆشەویست و مامزێکی شۆخ و شەنگ،

با هەموو کاتێک مەمکەکانی تێرت بکەن،

بە خۆشەویستی ئەو هەمیشە وێڵ بیت.

کوڕی خۆم، ئیتر بۆچی وێڵی ژنی بەدڕەوشت دەبیت؟

بۆچی ژنی داوێنپیس لە باوەش دەگریت؟

بێگومان ماڵەکەی بەرەو خوارەوە دەچێت بۆ مردن و

ڕێڕەوەکانی بەرەو دنیای مردووانە.

هەموو ئەوانەی بچنە لای ناگەڕێنەوە و

ناگەنە ڕێچکەی ژیان.

دەمی ژنی بەدڕەوشت چاڵێکی قووڵە،

ئەوەی بەر تووڕەیی یەزدان بکەوێت دەکەوێتە ناوی.

لە داوێنپیسی ڕابکەن. هەر گوناهێک مرۆڤ بیکات، لە دەرەوەی جەستەیە، بەڵام ئەوەی داوێنپیسی دەکات ئەوا لە دژی جەستەی خۆی گوناه دەکات.

ڕۆح و جەستە

پێتان دەڵێم: بە ڕۆحی پیرۆز بژین، ئینجا ئارەزووی سروشتی دنیایی تێر ناکەن، چونکە ئارەزووی سروشتی دنیایی لە دژی ڕۆحەکەیە، ڕۆحەکەش لە دژی سروشتی دنیاییە. هەریەکەیان بەربەرەکانێی ئەوی دیکە دەکات، تاکو ئەوە نەکەن کە دەتانەوێت.

ئێستا کردەوەکانی سروشتی دنیایی مرۆڤ ڕوونن، ئەوانیش: داوێنپیسی، گڵاوی، بەڕەڵایی، بتپەرستی، جادووگەری، دوژمنایەتی، یاخیبوون، دڵپیسی، تووڕەبوون، خۆپەرستی، دووبەرەکی، ناکۆکی، چاوپیسی، سەرخۆشی، ڕابواردن، شتی دیکەی وەک ئەمانە، ئاگادارتان دەکەمەوە، وەک پێشتر ئاگادارم کردوونەتەوە: ئەوانەی ئەو کارانە دەکەن نابنە میراتگری شانشینی خودا.

با لەلای هەمووان هاوسەرایەتی ڕێزی هەبێت، نوێنی هاوسەرایەتیش پاک بێت، چونکە خودا بەڕەڵا و داوێنپیس تاوانبار دەکات.

خواستی خودا ئەوەیە کە پیرۆزکراو بن، واتا واز لە داوێنپیسی بهێنن و هەریەکەتان فێری ئەوە بێت کە چۆن جەستەی خۆی پاک و پیرۆز بپارێزێت، نەک بە ئارەزووی هەوەسبازی وەک ئەو نەتەوانەی خودا ناناسن؛

ئەی داوێنپیسان، نازانن دۆستایەتی جیهان دوژمنایەتی خودایە؟ بۆیە ئەوەی بیەوێت ببێتە دۆستی جیهان، ئەوا بووەتە دوژمنی خودا.

کاتم پێیدابوو تاکو تۆبە بکات، بەڵام نەیویست تۆبە لە داوێنپیسی بکات. لەبەر ئەوە فڕێیدەدەمە سەر جێگا و نەخۆش دەکەوێ، هەروەها ئەگەر ئەوانەی داوێنپیسییان لەگەڵی کردووە لە کردارەکانیان تۆبە نەکەن، دەیانخەمە ناو تەنگانەیەکی گەورەوە.

Seja o primeiro
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-07-05_19-25-13-