Pular para o conteúdo
Publicidade

ئامۆس 7

شێوەی کوللە و ئاگر و شاووڵێک

1 یەزدانی باڵادەست ئاوای پیشان دام، لە سەرەتای سەرهەڵدانی گژوگیا شێوەی کوللەی دەکێشا، گژوگیاکە پاش دروێنەی بەشەکەی پاشایە. 2 پاش ئەوەی لە خواردنی گژوگیای خاکەکە بووەوە، گوتم: «ئەی یەزدانی باڵادەست، تکایە ببەخشە! یاقوب چۆن هەستێتەوە، چونکە بچووکە!»

3 یەزدان لەمە پاشگەز بووەوە و فەرمووی: «ئەمە ڕوونادات.»

4 یەزدانی باڵادەست ئاوای پیشان دام: ئەوەتا یەزدانی باڵادەست بۆ دادگاییکردن بە ئاگر بانگەشەی کرد، ئاگرەکە دەریا گەورەکەی ژێر زەوی7‏:4 بەپێی بیروباوەڕی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کۆن (دەریای ژێر زەوی) هەبوو کە سەرچاوەی کانیاو و ڕووبارەکان بوو.‏ لووشدا، خاکەکەشی خوارد. 5 ئینجا گوتم: «یەزدانی باڵادەست، تکایە با بەس بێت! یاقوب چۆن هەستێتەوە، چونکە بچووکە!»

6 یەزدان لەمە پاشگەز بووەوە.

یەزدانی باڵادەست فەرمووی: «هەروەها ئەمەش ڕوونادات.»

7 ئاوای پیشان دام: پەروەردگار لەسەر دیوارێکی دروستکراو ڕاوەستاوە و شاووڵێکی لەدەست بوو. 8 یەزدان پێی فەرمووم: «ئامۆس تۆ چی دەبینیت؟»

منیش گوتم: «شاووڵ.»

ئینجا پەروەردگار فەرمووی: «ئەوەتا من شاووڵێک لە ناوەڕاستی ئیسرائیلی گەلمدا دادەنێم، پاش ئەمە چیتر دەستی لێ ناپارێزم!

9 «نزرگەکانی ئیسحاق لەسەر بەرزاییەکان چۆڵ دەبن و

پیرۆزگاکانی ئیسرائیل وێران دەبن،

بە شمشێرەوە هەڵدەکوتمە سەر ماڵی یارۆڤعام.»

ئامۆس و ئەمەسیا

10 جا ئەمەسیای کاهینی بێتئێل پەیامی بۆ یارۆڤعامی پاشای ئیسرائیل نارد و گوتی: «ئامۆس لە ناوەڕاستی ماڵی ئیسرائیلدا پیلانی لە دژت گێڕاوە، خاکەکە ناتوانێت بەرگەی هەموو قسەکانی بگرێت،» 11 چونکە ئامۆس وای گوتووە:

«"یارۆڤعام بە شمشێر دەکوژرێت،

ئیسرائیل لە خاکەکەی خۆی

بێگومان ڕاپێچ دەکرێت."»

12 ئینجا ئەمەسیا بە ئامۆسی گوت: «ئەی پێشبینیکەر، بڕۆ ڕابکە بۆ خاکی یەهودا، لەوێ نان بخۆ و لەوێ پێشبینی بکە. 13 بەڵام چیتر لە بێتئێل پێشبینی مەکە، چونکە پیرۆزگای پاشایە و پەرستگای پاشایەتییە.»

14 ئامۆسیش وەڵامی دایەوە و بە ئەمەسیای گوت: «من پێغەمبەر نەبووم و کوڕی پێغەمبەریش نیم، بەڵکو من گاوانم و باخەوانی دار هەنجیری کێویم. 15 بەڵام یەزدان لەسەر مێگەلەکەوە هەڵیگرتم، یەزدان پێی فەرمووم: "بڕۆ پێشبینی بۆ ئیسرائیلی گەلی من بکە." 16 ئێستاش گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرە، تۆ دەڵێیت:

«"پێشبینی لەسەر ئیسرائیل مەکە،

لێدووان لە دژی بنەماڵەی ئیسحاق مەدە."

17 «لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«"ژنەکەت لە شاردا لەشفرۆشی دەکات،

کوڕ و کچەکانت بە شمشێر دەکوژرێن،

زەوییەکەت بە گوریس دابەش دەکرێت،

خۆشت لەسەر خاکێکی گڵاودا دەمریت،

ئیسرائیلیش لە خاکەکەی خۆی

بە دیلی ڕاپێچ دەکرێت."»

Estes versículos te tocaram? Ore agora!

+581 estão orando agora.

Junte-se à corrente de oração.

Veja também