Amigo
O amigo verdadeiro é dádiva rara de Deus. Ele ama em todo tempo, fala a verdade em amor, aconselha com sabedoria e permanece fiel nas adversidades da vida.
Amizade verdadeira
Há amigo mais chegado que um irmão. Em todo tempo ama o amigo. O perfume e o incenso alegram o coração — assim o conselho doce do amigo.
پیاو برادەری زۆر بێت خۆی گرفتار دەکات،
بەڵام دۆستێک هەیە لە برا نزیکترە.
برادەر هەموو کاتێک خۆشەویستی خۆی دەردەبڕێت،
براش بۆ تەنگانە لەدایک دەبێت.
بۆن و بخورد دڵ خۆش دەکەن،
شیرینی برادەریش لە پەرۆشی ڕاوێژە.
ئاسن بە ئاسن تیژ دەکرێت و
مرۆڤیش ڕووی برادەرەکەی تیژ دەکات.
سەرزەنشتی ئاشکرا
لە خۆشەویستی شاردراوە باشترە.
برینی دۆست دڵسۆزییە،
بەڵام ماچی دوژمن بە فێڵە.
واز لە برادەرەکانی خۆت و باوکت مەهێنە،
لە ڕۆژی لێقەومانت مەچووە ماڵی برات،
دراوسێی نزیک لە برای دوور باشترە.
ئەوەی لەگەڵ دانایان دەڕوات دەبێتە دانا،
هاوڕێی گێلەکانیش زیانی پێدەگات.
مەبە برادەری کەسی تووڕە،
هاوڕێیەتی کەسی هەڵچوو مەکە،
نەوەک لە ڕێچکەی ئەوان ڕابێیت،
خۆت تووشی تەڵە بکەیت.
زۆر کەس بانگەشەی خۆشەویستی نەگۆڕ دەکەن،
بەڵام کەسی جێگای متمانە کێ دەیدۆزێتەوە؟
دەوڵەمەندیێتی برادەری زۆر پەیدا دەکات،
بەڵام هەژار برادەرەکەشی لێی جیا بووەتەوە.
Jesus, o amigo
Já não vos chamo servos, mas amigos. O maior amor é dar a vida pelo amigo. Jesus é o amigo que nunca falha.
کەس خۆشەویستیی لەمە گەورەتری نییە کە یەکێک ژیانی خۆی بۆ دۆستەکانی دابنێت. ئێوە دۆستی منن، ئەگەر کار بەوە بکەن کە ڕاتاندەسپێرم. ئیتر بە کۆیلە ناوتان نابەم، چونکە کۆیلە نازانێت گەورەکەی چی دەکات. بەڵام ناوی دۆستم لێنان چونکە هەرچییەکم لە باوکمەوە بیستبوو پێم ڕاگەیاندن.
ڕاسپاردەی من ئەمەیە: یەکتریتان خۆشبوێ وەک خۆشمویستن. کەس خۆشەویستیی لەمە گەورەتری نییە کە یەکێک ژیانی خۆی بۆ دۆستەکانی دابنێت.
خۆشەویستان، ئەگەر خودا بەم شێوەیە خۆشیویستین، پێویستە لەسەرمان یەکتریمان خۆشبوێ. هەرگیز کەس خودای نەبینیوە. ئەگەر یەکتریمان خۆشبوێ، ئەوا بە یەکگرتوویی لەگەڵ خودا دەژین و خۆشەویستییەکەی لە ناخماندا تەواوە.
بەمە خۆشەویستیمان زانی: عیسای مەسیح ژیانی خۆی بۆ ئێمە دانا. ئێمەش دەبێت ژیانی خۆمان بۆ خوشک و براکانمان دابنێین. ئەوەی ماڵی دنیای هەبێت و خوشکی یان براکەی خۆی بە نەداری بینی و دڵی لێی ڕەقکرد، چۆن خۆشەویستی خودای تێدا دەمێنێتەوە؟ ڕۆڵە خۆشەویستەکان، با تەنها بە وشە و زمان خۆشەویستی دەرنەبڕین، بەڵکو بە کردار و ڕاستی.
نووسراوە پیرۆزەکەش هاتە دی کە دەفەرموێ: ﴿ئیبراهیم باوەڕی بە خودا هێنا و ئەمەشی بە ڕاستودروستی بۆ دانرا،﴾ هەروەها ناوی لێنرا دۆستی خودا.
بە خۆشەویستی برایانە بە دڵ یەکتریتان خۆشبوێ، لە خۆتان زیاتر ڕێز لە یەکتری بگرن.
Companheiros de fé
Dois são melhores do que um. Os companheiros de fé se fortalecem mutuamente e caminham juntos com o Senhor.
دوو کەس لە یەک کەس باشترە،
چونکە لە ماندووبوونەکەیان قازانجێکی باشتریان دەبێت.
ئەگەر یەکێکیان بکەوێت،
هاوڕێکەی هەڵیدەستێنێتەوە.
بەڵام قوڕبەسەر ئەوەی کە تەنهایە،
دەکەوێت و کەس نییە هەڵیبستێنێتەوە.
ئەوەتا چەند باشە و چەند جوانە،
کاتێک گەلی خودا پێکەوە بژین!
وەک ڕۆنی بۆن خۆشە بەسەر سەرەوە،
کە بەسەر ڕیشدا دێتە خوارێ، ڕیشی هارون،
کە بەسەر یەخەی کراسەکەیدا دێتە خوارێ.
وەک شەونمی حەرمۆن کە دێتە خوارێ
بەسەر کێوی سییۆن،
چونکە لەوێ یەزدان فەرمانی بە بەرەکەت دا، ژیانی هەتاهەتایی.
من هاوڕێی هەموو ئەوانەم لە تۆ دەترسن،
لەوانەی ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەن.
یۆناتان لەگەڵ داود پەیمانی بەست، چونکە وەک خۆی خۆشیویست.
هەڵمەخەڵەتێن: «پەیوەندی خراپ ڕەوشتی جوان تێکدەدات.»
Este artigo te tocou? Faça uma oração!
+581 estão orando agora.
Junte-se à corrente de oração.