Pular para o conteúdo
Publicidade

Salmos 133

گۆرانی گەشتیاران، بۆ داود.

1 ئەوەتا چەند باشە و چەند جوانە،

کاتێک گەلی خودا پێکەوە بژین!

2 وەک ڕۆنی بۆن خۆشە بەسەر سەرەوە،

کە بەسەر ڕیشدا دێتە خوارێ، ڕیشی هارون،

کە بەسەر یەخەی کراسەکەیدا دێتە خوارێ.

3 وەک شەونمی حەرمۆن133‏:3 بەرزترین شاخە لە سوریا.‏ کە دێتە خوارێ

بەسەر کێوی سییۆن،

چونکە لەوێ یەزدان فەرمانی بە بەرەکەت دا، ژیانی هەتاهەتایی.

Veja também