Pular para o conteúdo
Publicidade

زەبوورەکان 2

1 بۆچی نەتەوەکان دەوروژێن و

گەلان پیلان لە شتی پووچ دەگێڕن؟

2 پاشایانی زەوی خۆیان ڕێک دەخەن،

سەرۆکەکانیان پێکەوە کۆدەبنەوە

لە دژی یەزدان و مەسیحەکەی2‏:2 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح، واتا هەڵبژێردراو بە دەستی پێغەمبەر و بە چەورکردن بە ڕۆن بۆ پاشایەتی، بڕوانە دەرچوون 30‏:22‏-31و یەکەم ساموئێل 9‏:16؛ 10‏:1. و دەڵێن:

3 «با کۆتەکانیان بشکێنین و

زنجیرەکانیان لە خۆمان بکەینەوە.»

4 ئەوەی لە ئاسمان دانیشتووە پێدەکەنێت،

پەروەردگار گاڵتەیان پێ دەکات.

5 ئینجا بە تووڕەیی خۆی قسەیان بۆ دەکات،

بە هەڵچوونی خۆی دەیانتۆقێنێت:

6 «من پاشای خۆمم لەسەر سییۆن2‏:6 سییۆن یان زایۆن، چیاکە لە ئۆرشەلیم، وەک نازناو بۆ ئۆرشەلیم بەکاردێت.‏ داناوە،

لەسەر کێوی پیرۆزی خۆم.»

7 من فەرمانی یەزدانتان پێ ڕادەگەیەنم:

پێی فەرمووم: «تۆ کوڕی منی،

من ئەمڕۆ بوومە باوکت.

8 داوام لێ بکە، نەتەوەکان دەکەم بە میراتت،

ئەوپەڕی زەوی دەکەم بە موڵکی تۆ.

9 بە گۆچانێکی ئاسنین دەیانشکێنیت و

وەک گۆزەیەکی گڵین وردوخاشیان دەکەیت.»

10 بۆیە، ئەی پاشایان، وریابن،

سەرۆکەکانی زەوی، ئاگاداربن.

11 بە ترسەوە یەزدان بپەرستن،

بە لەرزەوە دڵخۆش بن.

12 کوڕەکە ماچ2‏:12 ماچکردنی پێی کوڕی پاشا وەک ملکەچبوونی.‏ بکەن، نەوەک تووڕە ببێت و

لە ڕێگای خۆتان بفەوتێن،

چونکە تووڕەیی ئەو زوو دێتە جۆش.

خۆزگە دەخوازرێ بە هەموو ئەوانەی پەنا دەبەنە بەر ئەو.

Estes versículos te tocaram? Ore agora!

+581 estão orando agora.

Junte-se à corrente de oração.

Veja também