Publicidade

Salmos 3

زەبوورێکی داودە کاتێک لە دەستی ئەبشالۆمی کوڕی هەڵات.

1 ئەی یەزدان، دوژمنانم چەند زۆرن!

چەند زۆرن لە دژم سەریان هەڵداوە!

2 زۆر کەس لەبارەی منەوە دەڵێن:

«خودا ڕزگاری ناکات.» هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

3 بەڵام تۆ ئەی یەزدان، قەڵغانی منیت،

شکۆمەندی منیت و سەرم بەرز دەکەیتەوە.

4 پڕ بە دەنگم هاوار بۆ یەزدان دەکەم،

ئەویش لە کێوی پیرۆزی خۆیەوە وەڵامم دەداتەوە.

5 ڕادەکشێم و دەخەوم،

بەئاگادێمەوە، چونکە یەزدان پشتگیریم دەکات.

6 لە دەیان هەزار کەس ناترسم،

ئەوانەی دەوریان گرتووم.

7 ئەی یەزدان، ڕاپەڕە!

ئەی خودای من، ڕزگارم بکە!

بێگومان لە بناگوێی دوژمنەکانم دەدەیت و

کەڵبەی بەدکاران وردوخاش دەکەی.

8 ڕزگاری لە یەزدانەوەیە،

با بەرەکەتەکەت لەسەر گەلەکەت بێت.

Veja também

Publicidade
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-06-15_21-32-39-