Publicidade

Salmos 20

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود.

1 با یەزدان لە ڕۆژی تەنگانەدا بە دەنگتەوە بێت،

با ناوی خودای یاقوب بتپارێزێت.

2 با لە پیرۆزگاکەیەوە یارمەتیت بۆ بنێرێت و

لە سییۆنەوە پشتگیریت بکات.

3 با هەموو قوربانییەکانی تۆی لەبیربێت و

هەموو قوربانی سووتاندنەکانی تۆ قبوڵ بکات. هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

4 با ئارەزووی دڵت بهێنێتە دی و

هەموو مەبەستەکانت بە ئەنجام بگەیەنێت.

5 هەلهەلە لێدەدەین بۆ ڕزگاربوونت و

بە ناوی خودامانەوە ئاڵا بەرز دەکەینەوە.

با یەزدان هەموو داواکارییەکانت بەجێبهێنێت.

6 ئێستا زانیم کە یەزدان دەستنیشانکراوەکەی یان مەشیح‏.‏ ڕزگار دەکات،

لە پیرۆزگا ئاسمانییەکەی خۆیەوە بە دەنگییەوە دێت،

بە توانای ڕزگاریی دەستی ڕاستی.

7 هەندێک شانازی بە گالیسکە دەکەن و هەندێک بە ئەسپ،

بەڵام ئێمە شانازی بە ناوی یەزدانی پەروەردگارمان دەکەین.

8 ئەوان چەمانەوە و کەوتن،

بەڵام ئێمە هەستاین و چەسپاین.

9 ئەی یەزدان، پاشا ڕزگار بکە!

کە لێت دەپاڕێینەوە بەدەنگمانەوە وەرە!

Veja também

Publicidade
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-06-15_21-32-39-