Pular para o conteúdo
Publicidade

زەبوورەکان 45

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئاوازی گوڵی سەوسەن. هۆنراوەیەکی کوڕانی قۆرەح. گۆرانی زەماوەند.

1 دڵم بە قسەی باش دەجۆشێت،

کاتێک هۆنراوەکانم بۆ پاشا دەخوێنمەوە،

زمانم پێنووسی نووسەرێکی کارامەیە.

2 تۆ جوانترینی لەناو ئادەمیزاد و

نیعمەت بەسەر لێوتدا باریوە،

چونکە خودا بۆ هەتاهەتایە بەرەکەتداری کردوویت.

3 ئەی توانادار، شمشێرەکەت بەلای ڕانتەوە بکە،

شکۆمەندی و پایەبەرزی لەبەر بکە.

4 بە شکۆمەندی خۆت سەرکەوتووانە سواربە،

لە پێناوی ڕاستی و نەرمونیانی و دادپەروەری،

با دەستی ڕاستت شتی سامناک بخاتە پێش چاو.

5 با تیرە تیژەکانت دڵی دوژمنانی پاشا کون بکەن،

با گەلان لەبەر پێت بکەون.

6 ئەی خودایە، تەختی تۆ بۆ هەتاهەتاییە،

داردەستی شانشینیت داردەستی دادپەروەرییە.

7 تۆ حەزت لە ڕاستودروستییە و ڕقت لە خراپەیە،

بۆیە خودا، خودای خۆت، لە سەرووی هاوەڵەکانتەوە داینای،

بە ڕۆنی شادی دەستنیشانی کردیت45‏:7 دەستنیشانکردنی کەسێک بۆ ئەرکێکی ئایینی یان پاشایەتی ئەو کاتە بە چەورکردنی بووە بە ڕۆن.‏.

8 جلوبەرگت هەمووی بە بۆنی موڕ و ئەلوا45‏:8 ڕووەکێکی دڕکاوییە وەک سەباڕ، شلەیەکی تێدایە بۆ پێست باشە.‏ و کاسیا45‏:8 دارێکە بۆ بۆنخۆشی بەکاردێت.‏ بۆندار بووە،

لە کۆشکی بە عاج45‏:8 عاج، دوو قۆچە گەورەکەی فیل، دەتاشرێن بۆ دروستکردنی پەیکەر و شتی دیکە بۆ ڕازاندنەوەی ناو ماڵ.‏ ڕازاوەوە دەنگی مۆسیقا دڵخۆشت دەکات.

9 لەناو ژنە خانەدانەکانت شازادە هەن،

شاژنیش بە بەرگی زێڕی ئۆفیرەوە45‏:9 ڕەنگە وڵاتی یەمەن بێت، بە چاکی جۆری زێڕەکەی بەناوبانگ بووە.‏ لەلای دەستی ڕاستتە.

10 ئەی کچ، گوێ بگرە، لەبەرچاوتی بگرە و گوێ شل بکە،

گەلەکەت و بنەماڵەکەت لەبیر بکە.

11 پاشا تامەزرۆی جوانی تۆیە،

کڕنۆشی بۆ ببە، چونکە گەورەی تۆیە.

12 دانیشتووانی شاری سور45‏:12 مەبەست لە دانیشتووانی شاری سورە، کە شارێکی فینیقی زۆر بەناوبانگ و زۆر کۆنە.‏ بە دیارییەوە دێن،

خاوەن سامانەکان ڕەزامەندی تۆیان دەوێت.

13 کچی پاشا لە ماڵی خۆی بە تەواوی شکۆدارە،

جلوبەرگەکەی بە زێڕ چنراوە.

14 بە کراسێکی نەخشێنراوەوە بۆ لای پاشا دەیبەن،

یاوەرە پاکیزەکانی بەدوایەوە بۆ لای تۆ45‏:14 تۆی پاشا.‏ دێنن.

15 بە شادی و خۆشییەوە دەیانهێنن،

دێنە ناو کۆشکی پاشا.

16 کوڕەکانت جێی باوکانیان دەگرنەوە،

دەیانکەیتە میری سەرانسەری زەوی.

17 یادی ناوت دەکەمەوە نەوە دوای نەوە،

بۆیە نەتەوەکان هەتاهەتایە ستایشت دەکەن.

Estes versículos te tocaram? Ore agora!

+581 estão orando agora.

Junte-se à corrente de oração.

Veja também