Pular para o conteúdo
Publicidade

زەبوورەکان 110

زەبوورێکی داود.

1 یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو:

«لە دەستەڕاستم دابنیشە،

هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ110‏:1 پاشا بەهۆی ئەوەی کورسییەکەی بەرزتر بووە، تەختەیەک لەژێر پێی بووە، پاشا وێنەی دوژمنەکانی لەسەر کێشاوە، وەک هێمایەک بۆ خستنە ژێر پێیان.‏ بۆ پێیەکانت.»

2 یەزدان لە سییۆنەوە هێز و دەسەڵاتەکەت فراوان دەکات،

لەناو دوژمنەکانت فەرمانڕەوایەتی دەکەیت.

3 گەلەکەت لە ڕۆژی هێزت خۆیان پێشکەش دەکەن،

بە ئاراییشتێکی پیرۆزەوە لە منداڵدانی بەرەبەیانەوە،

تۆ شەونم لە گەنجییەتیت وەردەگریت.

4 یەزدان سوێندی خواردووە و بڕیاری ناگۆڕێت:

«هەتاهەتایە تۆ کاهینیت لە پلەی مەلکیسادق110‏:4 باڵاترین کاهینە لەلای خودای گەورە. بڕوانە پەیدابوون 14‏:18‏.‏.»

5 خاوەن شکۆ لە دەستەڕاستی تۆیە،

لە ڕۆژی تووڕەییەکەی پاشایان وردوخاش دەکات.

6 لەنێو نەتەوەکان حوکم دەدات، خاکیان پڕ دەکات لە تەرم،

سەرۆکەکان لەسەر هەموو زەوی وردوخاش دەکات.

7 پاشا لە جۆگەی دەم ڕێگا دەخواتەوە،

لەبەر هەموو ئەمانە سەری بەرز ڕادەگرێت.

Estes versículos te tocaram? Ore agora!

+581 estão orando agora.

Junte-se à corrente de oração.

Veja também