Pular para o conteúdo
Publicidade

زەبوورەکان 85

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح.

1 ئەی یەزدان، تۆ لە زەوی خۆت ڕازیت،

دیلەکانی یاقوبت گێڕاوەتەوە.

2 لە تاوانەکانی گەلەکەت خۆشبوویت،

هەموو گوناهەکانیت داپۆشیوە.85‏:2 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.

3 هەموو تووڕەیی خۆتت گرتەوە،

لە جۆشانی تووڕەییت گەڕایتەوە.

4 ئەی خودای ڕزگاریمان، بمانگەڕێنەوە،

تووڕەیی خۆتمان لەسەر لابدە.

5 ئایا هەتاهەتایە لێمان تووڕە دەبیت؟

نەوە دوای نەوە درێژە بە تووڕەییت دەدەیت؟

6 ئایا تۆ ناگەڕێیتەوە هەتا زیندوومان بکەیتەوە،

بۆ ئەوەی گەلەکەت پێت شاد بێت؟

7 ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەتمان پیشان بدە،

ڕزگاریی خۆتمان پێ ببەخشە.

8 ئەوەی خودای پەروەردگار دەیڵێت، گوێی لێ دەگرم،

چونکە بەڵێنی ئاشتی دەدات بە گەلەکەی و بە خۆشەویستانی،

بەڵام با نەگەڕێنەوە سەر گێلایەتی.

9 بێگومان ڕزگارییەکەی لەو کەسانە نزیکە کە لێی دەترسن،

بۆ ئەوەی شکۆمەندییەکەی لە خاکی ئێمەدا نیشتەجێ بێت.

10 خۆشەویستی نەگۆڕ و ڕاستی بە یەک گەیشتوون،

ڕاستودروستی و ئاشتی یەکتری ماچ دەکەن85‏:10 تایبەتمەندی دیاری خودا، پاشایەتی خودا لەسەر زەوی و دڵی مرۆڤ دادەمەزرێت.‏.

11 ڕاستی لە زەوییەوە دەڕوێت و

ڕاستودروستی لە ئاسمانەوە سەر دەردێنێت.

12 هەروەها یەزدان چاکە دەبەخشێت و

زەوی ئێمەش دەغڵودان دەدات.

13 ڕاستودروستی لەپێشی دەڕوات،

ڕێگای بۆ خۆش دەکات.

Estes versículos te tocaram? Ore agora!

+581 estão orando agora.

Junte-se à corrente de oração.

Veja também