Pular para o conteúdo
Publicidade

زەبوورەکان 137

1 لەدەم ڕووبارەکانی بابل، لەوێ دانیشتین،

هەروەها گریاین کە سییۆنمان بیر کەوتەوە.

2 بە شۆڕەبییەکانی ناوەڕاستی

قیسارەکانی خۆمان هەڵواسی،

3 چونکە لەوێ ڕاپێچکەرانمان داوای گۆرانییان لێکردین،

چەوسێنەرانمان داوایان کرد دڵخۆشیان بکەین:

«گۆرانییەکمان بۆ بڵێن لە گۆرانییەکانی سییۆن.»

4 چۆن گۆرانی یەزدان بڵێین

لە خاکێکی بێگانە؟

5 ئەی ئۆرشەلیم، ئەگەر لەبیرت بکەم،

با دەستی ڕاستم بەهرەکەی لەبیر بکات.

6 با زمانم بە مەڵاشوومەوە بنووسێت، ئەگەر یادت نەکەم،

ئەگەر ئۆرشەلیم لە سەرووی هەموو خۆشییەکم دانەنێم.

7 ئەی یەزدان، ئەو ڕۆژەی ئۆرشەلیم کەوت137‏:7 بابلییەکان لە ساڵی 587 پ. ز. بە یارمەتی ئەدۆمییەکان ئۆرشەلیمیان داگیر کرد.‏ نەوەی ئەدۆمت لەبیر بێت،

کاتێک گوتیان: «تەختی بکەن، هەتا بناغە تەختی بکەن!»

8 ئەی دانیشتووانی بابل کە چارەنووستان لەناوچوونە،

دەستی خۆش بێت ئەو کەسەی تۆڵەتان لێ دەستێنێتەوە،

وەک ئەو خراپەی هی ئێمەتان دایەوە!

9 دەستی خۆش بێت ئەو کەسەی منداڵەکانتان دەگرێت و

بە تاشەبەردیاندا دەدات!

Estes versículos te tocaram? Ore agora!

+581 estão orando agora.

Junte-se à corrente de oração.

Veja também