Pular para o conteúdo
Publicidade

زەبوورەکان 76

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێری ژێدار. زەبوورێکی ئاساف. گۆرانییەک.

1 لە یەهودا خودا ناسراوە،

لە ئیسرائیلدا ناوی گەورەیە!

2 کەپری لە شالیمە76‏:2 واتا (ئاشتی)، مەبەست لە شاری ئۆرشەلیمە (قودس).‏،

هەواری لە سییۆنە.

3 لەوێ تیرە گڕدارەکان و

قەڵغان و شمشێر و جەنگەکانی تێکشکاند.76‏:3 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 9، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.

4 تۆ ڕەوشەنی،

لە چیای نێچیرەکان شکۆدارتری.

5 قارەمانەکان ماڵیان بە تاڵان چوو،

دوایین خەوی خۆیان نوستن،

هیچ جەنگاوەرێک نەیتوانی دەست بکاتەوە.

6 ئەی خودای یاقوب، بە سەرزەنشتی تۆ،

ئەسپ و سوار پێکەوە کەوتنە خەوێکی قووڵەوە!

7 تۆ خۆت بەسامیت!

لە کاتی تووڕەییت، کێ لەبەردەمت ڕادەوەستێت؟

8 لە ئاسمان حوکمت بیسترا،

زەوی ترسا و کپ بوو،

9 بە هەستانی خودا بۆ دادوەری،

بۆ ڕزگارکردنی هەموو ستەملێکراوانی زەوی.

10 بێگومان تووڕەیی مرۆڤ ستایشت دەکات،

خۆتت بە پاشماوەی تووڕەیی چەکدار کردووە.

11 نەزر بۆ یەزدانی پەروەردگارتان بکەن و بەجێی بهێنن.

ئەی هەموو ئەوانەی لە دەوریدان،

دیاری پێشکەش بە سامناک بکەن.

12 ئەوەی ڕۆحی میرەکان دەشکێنێت،

سامناکە بۆ پاشاکانی سەر زەوی.

Estes versículos te tocaram? Ore agora!

+581 estão orando agora.

Junte-se à corrente de oração.

Veja também