Publicidade

Salmos 1

1 خۆزگە دەخوازرێت بەو کەسەی

بەپێی ڕاوێژی بەدکاران ناڕوات و

لە ڕێگای گوناهباران ڕاناوەستێت و

لە کۆڕی گاڵتەجاڕان دانانیشێت.

2 بەڵکو ئارەزووی ئەو لە فێرکردنی.‏ یەزدانە،

شەو و ڕۆژ لە فێرکردنەکەی ورد دەبێتەوە.

3 وەک دارێک وایە کە لەدەم جۆگەی ئاو ڕوابێت و

لە وەرزی خۆیدا بەرهەم بدات و

گەڵاکانی هەرگیز وشک نەبن،

لە هەموو کارێک سەرکەوتوو دەبێت.

4 بێگومان بەدکاران وانین،

بەڵکو وەک کا وان کاتێک با پەرشوبڵاوی دەکاتەوە.

5 بۆیە نە بەدکاران لەبەردەم دادوەری بێتاوانن،

نە گوناهبارانیش لە کۆڕی ڕاستودروستان دادەنیشن.

6 یەزدان چاودێری ڕێگای ڕاستودروستان دەکات،

بەڵام ڕێگای بەدکاران لەناودەچێت.

Veja também

Publicidade
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-06-16_06-50-08-