Pular para o conteúdo
Publicidade

زەبوورەکان 60

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر گوڵی سەوسەنی پەیمان. پاڕانەوەیەکی داودە بۆ فێرکردن. کاتی شەڕکردنی لەگەڵ ئارامییەکانی میسۆپۆتامیا و ئارامییەکانی چۆڤا60‏:0 یەکێک بوو لە پاشایەتییەکانی ئارامییەکان، دەکەوتە ڕۆژئاوای فوراتەوە.‏، هەروەها کاتێک یۆئاب60‏:0 سەرکردەی سوپاکەی داود بوو.‏ گەڕایەوە و لە دۆڵی خوێ60‏:0 دەکەوێتە باشووری دەریای مردوو.‏ دوازدە هەزاری لە ئەدۆمییەکان کوشت.

1 ئەی خودایە، ئێمەت ڕەتکردەوە و ئێمەت شکاند،

تۆ تووڕە بووی، ئێستا بمانگەڕێنەوە!

2 تۆ زەویت لەرزاند و شەقت کرد،

شکاوییەکانی چاک بکەرەوە، چونکە لەرزۆکە.

3 کاتی سەختت نیشانی گەلەکەت دا،

بادەی سەرگەردانیت پێمان نۆشی.

4 بەڵام بۆ ئەوانەی ترسی تۆیان لە دڵدایە، ئاڵات هەڵکرد،

بۆ ئەوەی لە دژی تیری دوژمنان بشەکێتەوە.60‏:4 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.

5 بە دەستی ڕاستت دەربازمان بکە و یارمەتیمان بدە،

بۆ ئەوەی خۆشەویستانت ڕزگاریان بێت.

6 خودا لە پیرۆزگاکەی خۆیەوە فەرموویەتی:

«بە هاواری خۆشییەوە شەخەم دابەش دەکەم و

دۆڵی سوکۆت60‏:6 ناوی دوو شاری کۆنە. شەخەم شارێکی شوورابەند بوو لە پاڵ کێوی گریزیم، سوکۆتیش دەکەوتە دووری شەش کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون.‏ دەپێوم.

7 گلعاد هی منە، مەنەشەش هی منە،

ئەفرایم کڵاوی منە،

یەهودا60‏:7 گلعاد کوڕی ماکیرە و کوڕەزای منەششێیە و منەششێش نۆبەرەی یوسفە، ئەفرایمیش کوڕی دووەمی یوسفە، یەهوداش کوڕی یاقوبە، بۆیە ئەم ناوانە بوون بە ناوی هۆز و عەشیرەتەکانی ئیسرائیل و هەروەها ناوی شار و ناوچەکانیان.‏ داری دەسەڵاتی منە،

8 مۆئاب60‏:8 خاکی مۆئابییەکان، دەکەوتە بەشی ڕۆژهەڵاتی دەریای مردوو.‏ دەستشۆرمە،

پێڵاوەکەم فڕێدەدەمە سەر ئەدۆم،

لەسەر فەلەستیە هاواری سەرکەوتن دەکەم.»

9 کێیە دەمباتە شاری قەڵابەند؟

کێیە پێشڕەویم دەکات بۆ ئەدۆم؟

10 ئەی خودایە، مەگەر تۆ نیت کە ئێمەت ڕەت کردووەتەوە و

ئیتر لەگەڵ لەشکرەکانمان دەرناچیت؟

11 یارمەتیمان بدە بەرامبەر بە دوژمنەکە،

چونکە ڕزگاری لە مرۆڤەوە پووچە.

12 لەگەڵ خودا سەرکەوتن بەدەستدەهێنین،

هەروەها ئەوە دوژمنەکانمان دەخاتە ژێر پێ.

Estes versículos te tocaram? Ore agora!

+581 estão orando agora.

Junte-se à corrente de oração.

Veja também