Publicidade

Salmos 4

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێرە ژێدارەکان. زەبوورێکی داود.

1 ئەی خودای ڕاستودروستم،

کە لێت دەپاڕێمەوە وەڵامم بدەوە.

لە تەنگانەدا بە هانامەوە وەرە،

لەگەڵم میهرەبان بە و گوێ لە نوێژەکەم بگرە.

2 ئەی خەڵکینە، هەتا کەی شکۆی من دەگۆڕن بە شورەیی؟

هەتا کەی حەز لە قسەی پووچ دەکەن و بەدوای درۆدا دەگەڕێن؟ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

3 بەڵام بزانن کە یەزدان دڵسۆزەکانی بۆ خۆی تەرخان کردووە.

یەزدان گوێم لێ دەگرێت کاتێک لێی دەپاڕێمەوە.

4 کاتێک تووڕە دەبن، گوناه مەکەن،

بەڵام کە لەسەر نوێنەکانتانن

لە دڵی خۆتاندا لێکی بدەنەوە و بێدەنگ بن.

5 قوربانیی ڕاستودروست بکەن و

پشت بە یەزدان ببەستن.

6 زۆر کەس دەڵێن: «کێ چاکەمان نیشان دەدات؟»

ئەی یەزدان، با ڕووناکی ڕووی تۆ بەسەرماندا هەڵبێت.

7 تۆ خۆشییەکی وات خستووەتە دڵی منەوە

زۆر لەوانە زیاترە کە دانەوێڵە و شەرابیان زۆرە.

8 ئەی یەزدان، بە ئاشتی پاڵ دەدەمەوە و دەخەوم،

چونکە تەنها تۆ بە ئاسوودەیی نیشتەجێم دەکەیت.

Veja também

Publicidade
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-06-16_06-50-08-