Publicidade

Salmos 126

گۆرانی گەشتیاران.

1 کە یەزدان ڕاپێچکراوانی سییۆنی گەڕاندەوە،

وامان لێهات وەک خەون ببینین.

2 ئەو کاتە دەممان پڕ پێکەنین و

زمانمان پڕ هەلهەلە بوو،

ئەوسا لەنێو نەتەوەکان گوتیان:

«یەزدان کارێکی گەورەی لەگەڵ ئەوان کرد!»

3 یەزدان کارێکی گەورەی لەگەڵ ئێمە کرد،

شادمان بووین.

4 ئەی یەزدان، ڕاپێچکراوانمان بگەڕێنەوە،

وەک جۆگەکانی نەقەب.

5 ئەوانەی بە فرمێسکەوە دەچێنن،

بە هەلهەلەوە دروێنە دەکەن.

6 ئەوەی بە گریانەوە دەڕوات و

تۆو بۆ چاندن بار دەکات،

بە هەلهەلەوە دێتەوە و

بەرهەمەکەی بە مەڵۆ بار دەکات.

Veja também

Publicidade
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-06-16_18-40-07-