Publicidade

Salmos 67

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێرە ژێدارەکان، زەبوورێک، گۆرانییەک.

1 با خودا لەگەڵمان میهرەبان بێت و بەرەکەتدارمان بکات،

ڕوخساری خۆیمان بەسەردا بدرەوشێنێتەوە، هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

2 تاکو ڕێگات لەسەر زەوی زانراو بێت،

ڕزگاریت لەناو هەموو نەتەوەکان.

3 ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن،

با هەموو گەلان ستایشت بکەن.

4 با نەتەوەکان دڵخۆش بن و گۆرانی شادی بڵێن،

چونکە بە ڕێکی حوکمی خەڵک دەکەیت و

ڕێنمایی نەتەوەکانی سەر زەوی دەکەیت.

5 ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن،

با هەموو گەلان ستایشت بکەن.

6 ئینجا زەوی بەروبوومی دەدات،

خودا، خودامان، بەرەکەتدارمان دەکات.

7 خودا بەرەکەتدارمان دەکات،

سەرتاسەری زەوی لێی دەترسن.

Veja também

Publicidade
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-06-16_06-50-08-