Pular para o conteúdo
Publicidade

زەبوورەکان 6

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە قیسارە بە شێوەی شیمینیت6‏:0 دەستەواژەیەکی بواری مۆسیقایە.‏. زەبوورێکی داود.

1 ئەی یەزدان، لە کاتی تووڕەیی خۆت سەرزەنشتم مەکە،

لە کاتی تووڕەییت تەمبێم مەکە.

2 ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە داهێزراوم،

ئەی یەزدان، چاکم بکەرەوە، چونکە ئێسقانەکانم ژان دەکات.

3 گیانم زۆر دەلەرزێت،

هەتا کەی، ئەی یەزدان، هەتا کەی؟

4 ئەی یەزدان، بگەڕێوە و ژیانم ڕزگار بکە،

بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەربازم بکە،

5 چونکە مردوو ناتوانێت یادی تۆ بکات.

لە جیهانی مردووان6‏:5 عیبری: شیۆل‏، ئەو شوێنەیە کە لەدوای مردن ڕۆحی مرۆڤ دەچێتە ئەوێ هەتا ڕۆژی لێپرسینەوە. کێ ستایشت دەکات؟

6 ئەوەندەم ناڵاند شەکەت بووم!

هەموو شەوێک نوێنەکەم نوقومی فرمێسک دەکەم،

جێگاکەم تەڕ دەکەم.

7 چاوەکانم لە خەفەتان کز بوون،

بەهۆی دوژمنەکانمەوە بێهێز بوون.

8 ئەی هەموو بەدکاران، لێم دوور بکەونەوە،

چونکە یەزدان گوێی لە دەنگی گریانم بووە.

9 یەزدان گوێی لە پاڕانەوەم بووە،

یەزدان نوێژم وەردەگرێت.

10 هەموو دوژمنەکانم بە توندی شەرمەزار و ڕیسوا دەبن،

لەناکاو سەرشۆڕی دایاندەگرێت و شەرمەزار دەبن.

Estes versículos te tocaram? Ore agora!

+581 estão orando agora.

Junte-se à corrente de oração.

Veja também