Pular para o conteúdo
Publicidade

زەبوورەکان 120

گۆرانی گەشتیاران.

1 لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە و

بە دەنگمەوە هات.

2 ئەی یەزدان، گیانم دەرباز بکە

لە لێوی درۆزن و لە زمانی فێڵباز.

3 چیت پێدەدرێت،

چیت بۆ زیاد دەکرێت، ئەی زمانی فێڵباز؟

4 سزاتان دەدەم بە تیری تیژکراوی پاڵەوان،

لەگەڵ پشکۆی خەڵووزی دار گەز!

5 قوڕبەسەرم، چونکە ئاوارەی مەشەکم120‏:5 مەشەک، هەرێمێکە لە ئێستای وڵاتی تورکیا.‏،

کە لە خێوەتەکانی قێدار120‏:5 قێدار، هەرێمێکە لە نیمچە دوورگەکەی عەرەبی.‏ نیشتەجێم.

6 نیشتەجێبوونم درێژەی کێشا

لەگەڵ ئەوانەی ڕقیان لە ئاشتییە.

7 من ئاشتیخوازم،

بەڵام کاتێک قسە دەکەم، ئەوان شەڕخوازن.

Estes versículos te tocaram? Ore agora!

+581 estão orando agora.

Junte-se à corrente de oração.

Veja também