Publicidade

Salmos 149

1 هەلیلویا!

گۆرانییەکی نوێ بۆ یەزدان بڵێن،

ستایشی لەناو کۆڕی خۆشەویستانیەتی.

2 با ئیسرائیل بە دروستکەری دڵخۆش بێت،

با کوڕانی سییۆن بە پاشایان شاد بن.

3 با بە هەڵپەڕکێ ستایشی ناوی بکەن،

بە دەف و قیسارە مۆسیقای بۆ بژەنن،

4 چونکە یەزدان دڵشادە بە گەلەکەی،

بێفیزەکان بە ڕزگاری دەڕازێنێتەوە.

5 با خۆشەویستانی بەم شکۆمەندییەوە شاد بن،

با لەناو نوێنەکانیان گۆرانی بڵێن.

6 با ستایشکردن بۆ خودا لەسەر زاریان بێت،

شمشێری دوودەمیان بەدەستەوە بێت،

7 بۆ ئەوەی تۆڵە لە نەتەوەکان بکەنەوە،

گەلان سزا بدەن،

8 بۆ ئەوەی پاشاکانیان بە زنجیر ببەستنەوە،

کۆت بکەنە دەستی پیاوماقوڵانیان،

9 بۆ ئەوەی حوکمی نووسراویان بەسەردا جێبەجێ بکەن.

ئەمەش شکۆمەندییە بۆ هەموو خۆشەویستانی.

هەلیلویا.

Veja também

Publicidade
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-06-15_21-32-39-