Publicidade

Salmos 24

زەبوورێکی داود.

1 زەوی و هەرچی تێدایە هی یەزدانە،

جیهان و ئەوانەی تێیدا دەژین،

2 چونکە لەسەر دەریاکان بناغەی داناوە و

لەسەر ڕووبارەکان دایمەزراندووە.

3 کێ سەردەکەوێتە سەر کێوی یەزدان؟

کێ لە جێگای پیرۆزی ئەو دەوەستێت؟

4 ئەوەی دەست پاک و دڵی بێگەرد بێت،

ئەوەی مەیلی شتی پووچ نەکات و

بە درۆ سوێند نەخوات.

5 لە یەزدانەوە بەرەکەت بەدەستدەهێنێت،

لە خودای ڕزگارکەری بێتاوانکردن.

6 ئەمەیە ئەو نەوەیەی دوای یەزدان دەکەوێت،

ئەوەی ڕوویان لە تۆ دەکەن، ئەی خودای یاقوب. هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

7 ئەی دەروازەکان، سەر هەڵبڕن!

ئەی دەرگا دێرینەکان، بەرزبنەوە،

هەتا پاشای شکۆمەندی بێتە ژوورەوە.

8 ئەم پاشایەی شکۆمەندی کێیە؟

یەزدانی بەهێز و دەسەڵاتدارە،

یەزدانی پاڵەوان لە جەنگ.

9 ئەی دەروازەکان، سەر هەڵبڕن!

ئەی دەرگا دێرینەکان، بەرزبنەوە!

هەتا پاشای شکۆمەندی بێتە ژوورەوە.

10 ئەم پاشایەی شکۆمەندی کێیە؟

یەزدانی سوپاسالار پاشای شکۆمەندییە.

Veja também

Publicidade
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-06-16_18-40-07-