Pular para o conteúdo
Publicidade

زەبوورەکان 11

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود.

1 من پەنا دەبەمە بەر یەزدان،

ئیتر چۆن ئێوە پێم دەڵێن:

«وەک باڵدار بەرەو چیاکانت هەڵفرە،

2 چونکە ئەوەتا بەدکاران کەوان ڕادەکێشن و

تیر دەخەنە بەر کەوان،

بۆ ئەوەی لە تاریکییەوە دڵڕاستان بپێکن.

3 کاتێک بنچینەکان بڕووخێن،

کەسی ڕاستودروست چی دەکات؟»

4 یەزدان لە پەرستگای پیرۆزی خۆیەتی،

تەختی یەزدان لە ئاسمانە،

تەماشای کوڕانی مرۆڤ دەکات و

چاوەکانی تاقییان دەکاتەوە.

5 یەزدان کەسی ڕاستودروست تاقی دەکاتەوە،

بەڵام لە دڵەوە ڕقی لە خراپەکار و خۆشەویستانی توندوتیژییە.

6 پشکۆی ئاگر و گۆگرد بەسەر بەدکارەکاندا دەبارێنێت،

گڕەی بای سووتێنەر بەشیانە.

7 لەبەر ئەوەی یەزدان ڕاستودروستە و حەزی لە دادپەروەرییە،

کەسی سەرڕاست تەماشای ڕووی دەکات.

Estes versículos te tocaram? Ore agora!

+581 estão orando agora.

Junte-se à corrente de oração.

Veja também