Publicidade

Salmos 21

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود.

1 ئەی یەزدان، پاشا بە هێزی تۆ شادمان دەبێت.

چەند دڵخۆشە بەو ڕزگارییەی پێت بەخشیوە!

2 ئارەزووی دڵیت پێ بەخشیوە و

لە داواکارییەکانی زمانیت ڕانەگرتووه. هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

3 بە بەرەکەتێکی زۆرەوە پێشوازیت لێکرد و

تاجێکی زێڕی بێگەردت لە سەری کرد.

4 داوای ژیانی لێکردیت، پێت بەخشی،

ڕۆژگاری درێژی هەتاهەتاییە.

5 بەو ڕزگارییەی کە پێت داوە، شکۆمەندییەکەی مەزنە،

تۆ شکۆمەندی و پایەبەرزیت پێ بەخشیوە.

6 بێگومان بەرەکەتێکی بێ کۆتاییت داوەتێ،

بە خۆشی دیداری خۆت شادی دەکەیت.

7 لەبەر ئەوەی پاشا پشت بە یەزدان دەبەستێت،

بە خۆشەویستی نەگۆڕی خودای هەرەبەرزە هەرگیز نالەقێت.

8 دەستت بەسەر هەموو دوژمنەکانتدا دەڕوات،

دەستی ڕاستت بەسەر ناحەزانت.

9 کە دەردەکەویت وەک تەنوورێکی بڵێسەداریان لێ دەکەیت،

لە تووڕەییدا یەزدان هەڵیاندەلووشێت،

ئاگریش دەیانخوات.

10 ڕەچەڵەکیان لەسەر زەوی لەناودەبەیت،

نەوەیان لەناو ئادەمیزاد.

11 هەرچەندە پیلانیان لە دژت دانا و

بیریان لە خراپە کردەوە، سەرناکەون،

12 چونکە تۆ وایان لێ دەکەیت ڕابکەن،

کاتێک بە تیروکەوان نیشانیان لێ دەگریت.

13 ئەی یەزدان، بە هێزی خۆت پایەبەرز بە،

گۆرانی و ستایش بۆ توانای تۆ دەڵێین.

Veja também

Publicidade
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-06-16_18-40-07-