Publicidade

Salmos 61

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئامێری ژێدار، زەبوورێکی داودە.

1 ئەی خودایە، گوێت لە هاوارم بێت،

گوێ لە نوێژەکەم بگرە.

2 لەوپەڕی زەوییەوە هاوار بۆ تۆ دەکەم،

کە دڵم لاواز دەبێت،

پێشڕەویم بکە بۆ سەر تاشەبەردێکی لە خۆم بڵندتر،

3 چونکە تۆ پەناگای منی،

قوللەیەکی بەهێزی لە ڕووی دوژمن.

4 با هەتاهەتایە لە پیرۆزگای تۆدا نیشتەجێ بم و

پەنا بهێنمە ژێر سێبەری باڵەکانت. هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

5 ئەی خودایە، چونکە تۆ گوێت لە نەزرەکانم گرت،

منت کردە میراتگر لەگەڵ ئەوانەی ترسی ناوی تۆ لە دڵیانە.

6 درێژە بدە بە ڕۆژانی تەمەنی پاشا،

بە ساڵانی تەمەنی بۆ نەوە دوای نەوە.

7 با هەتاهەتایە لە ئامادەبوونی خودا دابنیشێت،

دڵسۆزی و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت ئەو بپارێزن.

8 ئەوسا هەتاهەتایە گۆرانی بۆ ناوی تۆ دەڵێم،

ڕۆژ بە ڕۆژیش نەزرەکانم بەجێدەهێنم.

Veja também

Publicidade
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-06-16_06-50-08-