Publicidade

Salmos 82

زەبوورێکی ئاساف.

1 خودا لە کۆڕی خوداوەندەکان ڕاوەستاوە،

لەنێو خوداوەندەکان دادوەری دەکات.

2 «هەتا کەی بە ناڕەوایی دادوەری دەکەن،

لایەنگری بەدکاران دەکەن؟ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

3 بەرگری لە لاواز و هەتیوان بکەن،

دادی هەژار و کڵۆڵان بدەن.

4 فریای لاواز و نەداران بکەون،

لە دەست بەدکاران دەربازیان بکەن.

5 «نازانن و تێناگەن، لە تاریکیدا دەڕۆن،

هەموو بنچینەکانی زەوی دەشڵەژێن.

6 «من گوتم: "ئێوە ’خوداوەندەکان‘ن،

هەمووتان کوڕی خودای هەرەبەرزن."

7 بەڵام وەک ئادەمیزاد دەمرن،

وەک یەکێک لە میرەکان دەکەون.»

8 خودایە، هەستە! دادوەری زەوی بکە،

چونکە هەموو نەتەوەکان میراتی تۆن.

Veja também

Publicidade
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-06-16_06-50-08-