Publicidade

Salmos 30

زەبوورێکی داود. گۆرانییەک بۆ تەرخانکردنی پەرستگا.‏.‏

1 ئەی یەزدان، بە گەورەت دەزانم،

چونکە هەڵتکێشام و

نەتهێشت دوژمنەکانم شانازیم بەسەردا بکەن.

2 ئەی یەزدان، خودای من، هاوارم بۆ تۆ هێنا،

تۆش چاکت کردمەوە.

3 ئەی یەزدان، تۆ گیانی منت لەناو جیهانی مردووان هێنایە دەرەوە،

منت دەرباز کرد لەوەی شۆڕببمەوە ناو گۆڕ.

4 ئەی خۆشەویستانی یەزدان، گۆرانی بۆ بڵێن،

ستایشی ناوە پیرۆزەکەی بکەن،

5 چونکە تووڕەبوونی تەنها چرکەیەکە،

بەڵام ڕەزامەندی بە درێژایی ژیانە.

ڕەنگە گریان بۆ شەوێ بمێنێت،

بەڵام بۆ بەیانییەکەی هەلهەلە دێنێت.

6 کاتێک هەستم بە دڵنیایی کرد گوتم:

«هەرگیز نالەقێم.»

7 ئەی یەزدان، بە ڕەزامەندی خۆت،

منت وەک چیایەکی بەهێز چەسپاند،

بەڵام کە ڕووی خۆتت لە من شاردەوە،

پەرێشان بووم.

8 ئەی یەزدان، من هاوارم بۆ تۆ هێنا،

من لە پەروەردگار پاڕامەوە:

9 «مەرگی من سوودی چی تێدایە،

ئەگەر من شۆڕ ببمەوە ناو گۆڕ؟

ئایا خۆڵ ستایشت دەکات؟

ئایا دڵسۆزیت ڕادەگەیەنێت؟

10 ئەی یەزدان، گوێ بگرە و لەگەڵم میهرەبان بە!

ئەی یەزدان، ببە بە یارمەتیدەرم!»

11 تۆ شینی منت گۆڕی بۆ شایی،

جلوبەرگی گوشت لەبەر داماڵیم و بەرگی شادیت لەبەرکردم،

12 بۆ ئەوەی دڵم گۆرانیت بۆ بڵێت و بێدەنگ نەبێت.

ئەی یەزدان، خودای من، هەتاهەتایە هەر ستایشت دەکەم.

Veja também

Publicidade
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-06-16_18-40-07-