Publicidade

Salmos 87

زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. گۆرانییەک.

1 خودا لە کێوی پیرۆز بناغەکانی شارەکەی دانا،

2 یەزدان دەروازەکانی سییۆنی

لە هەموو ماڵی یاقوب خۆشتر دەوێت.

3 ئەی شاری خودا،

بە شکۆمەندی باست کراوە: هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

4 «ئەوانەی دەمناسن ناویان دەهێنمەوە یادم،

خەڵکی ڕاهەب و بابل لەنێویاندان،

لەگەڵ فەلەستیە و سور و خەڵکی کوش،

سەبارەت بە ئەوان دەگوترێت: "ئەم کەسە لە سییۆن لەدایک بووە."»

5 دەربارەی سییۆن دەگوترێ: «ئەمە و ئەوەی تێدا لەدایک بووە و

خودای هەرەبەرز خۆی دەیچەسپێنێت.»

6 یەزدان لە پەڕتووکی گەلاندا تۆماری دەکات:

«ئەمە لە سییۆن لەدایک بووە.»

7 سەماکەران گۆرانی دەڵێن:

«هەموو سەرچاوەکانم لە تۆوەیە.»

Veja também

Publicidade
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-06-15_21-32-39-