Pular para o conteúdo
Publicidade

زەبوورەکان 54

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێرە ژێدارەکان. هۆنراوەیەکی داودە کاتێک زیفییەکان54‏:0 دانیشتووانی زیف، کە شارێک بوو لە ناوچە شاخاوییەکەی یەهودا. ئێستا بە گردی زیف بەناوبانگە. دەکەوێتە دووری شەش کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی حەبرۆن.‏ هاتن و بە شاولیان گوت: «داود لەلای ئێمە خۆی شاردووەتەوە.»

1 ئەی خودایە، بە ناوی خۆت ڕزگارم بکە،

بە هێزی خۆت ئەستۆپاکیم بسەلمێنە.

2 ئەی خودایە، گوێ لە نوێژم بگرە،

قسەکانی دەمم ببیستە.

3 بێگانە لێم هەستاون،

دڵڕەقەکان دەیانەوێ بمکوژن،

ئەوانەی ڕوویان لە خودا نەکردووە.54‏:3 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.

4 بە ڕاستی خودا یارمەتیدەری منە،

پەروەردگار پشتگیری گیانم دەکات.

5 با خراپە بگەڕێتەوە سەر دوژمنەکانم،

بە دڵسۆزی خۆت لە ناویان ببە.

6 ئەی یەزدان، بەخشینی54‏:6 بەخشینی ئازاد: ئەو بەخشینەیە کە کەسێک پێشکەشی خودای دەکات وەک سوپاسگوزارییەک بۆی. بڕوانە لێڤییەکان 22‏:18‏-23.‏ ئازادت پێشکەش دەکەم،

ستایشی ناوت دەکەم، چونکە چاکە.

7 لە هەموو تەنگانەکان دەربازی کردووم،

سەرکەوتووانە چاوم بڕیوەتە دوژمنەکانم.

Estes versículos te tocaram? Ore agora!

+581 estão orando agora.

Junte-se à corrente de oração.

Veja também