Publicidade

Salmos 95

1 وەرن، هەلهەلە بۆ یەزدان لێبدەین،

هاواری شادی بکەین بۆ تاشەبەردی ڕزگاریمان.

2 بە ستایشەوە بچینە بەردەمی،

بە مۆسیقاوە هاواری شادی بۆ بکەین.

3 لەبەر ئەوەی یەزدان خودایەکی گەورەیە،

پاشایەکی گەورەیە بەسەر هەموو خوداوەندەکانەوە.

4 قووڵاییەکانی زەوی بە دەستە و

لووتکەی شاخەکان هی ئەون.

5 دەریا هی ئەوە و ئەو دروستی کردووە،

بە دەستی خۆی شێوەی وشکانیی پێکهێنا.

6 وەرن، کڕنۆشی بۆ ببەین و بیپەرستین،

لەبەردەم یەزدانی دروستکەرمان چۆک دابدەین،

7 چونکە ئەو خودامانە و

ئێمە گەلی لەوەڕگاکەی ئەوین،

مەڕی دەستی ئەوین.

ئەگەر ئەمڕۆ گوێتان لە فەرمایشتی یەزدان بێت کە دەفەرموێت:

8 «دڵی خۆتان ڕەق مەکەن وەک لە مەریبا ڕوویدا،

وەک ئەو ڕۆژە لە مەسا‏ هەروەها بڕوانە دەرچوون 17‏:1‏-7.‏ لە بیابان،

9 لەوێ باوباپیرانتان تاقییان کردمەوە،

هەرچەندە کردارەکانی منیان بینی،

بەڵام هەر تاقییان کردمەوە.

10 چل ساڵ لەو نەوەیە تووڕە بووم،

فەرمووم: "ئەمانە گەلێکن دڵیان گومڕا بووە و

ڕێگای منیان نەناسی."

11 بۆیە لە تووڕەییمدا سوێندم خوارد:

"نایەنە ناو حەسانەوەی من."»

Veja também

Publicidade
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-06-16_06-50-08-