Publicidade

Salmos 47

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح.

1 ئەی هەموو نەتەوەکان، چەپڵە لێبدەن،

بە هاواری شادییەوە هوتاف بۆ خودا بکێشن.

2 یەزدانی هەرەبەرز بە سامە،

پاشایەکی گەورەیە بەسەر هەموو زەوییەوە.

3 نەتەوەکانی خستە ژێر دەستمان،

گەلانی خستە ژێر پێمان.

4 میراتی بۆ هەڵبژاردین،

ئەو خاکە کە شانازی نەوەی یاقوبە،

ئەوانەی کە ئەو خۆشیویستن. هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

5 لەناو هوتافی شادی خودا بەرزبووەوە،

یەزدان بەرزبووەوە، لەگەڵ دەنگی کەڕەنا.

6 گۆرانی ستایش بۆ خودا بڵێن، گۆرانی ستایش،

گۆرانی ستایش بۆ پاشامان بڵێن، گۆرانی ستایش.

7 خودا پاشای هەموو زەوییە،

هۆنراوەی ستایشی بە گۆرانی بۆ بڵێن.

8 خودا پاشایەتی نەتەوەکان دەکات،

خودا لەسەر تەختی پیرۆزی خۆی دادەنیشێت.

9 سەروەرانی گەلان وەک گەلی خودای ئیبراهیم کۆبوونەوە،

چونکە پاشاکانی زەوی هی خودان،

ئەو پایەی زۆر بەرزبووەوە.

Veja também

Publicidade
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-06-16_06-50-08-