Compaixão
A compaixão é o coração de Deus em ação. Ele é compassivo e misericordioso, tardio em irar-se e grande em amor. Somos chamados a refletir essa compaixão no mundo.
وەک باوک چۆن بەزەیی بە منداڵەکانیدا دێتەوە،
یەزدانیش ئاوا بەزەیی بەوانەدا دێتەوە کە لێی دەترسن،
بەڵام ئەی پەروەردگار، تۆ خودایەکی میهرەبان و بەزەییداریت،
پشوودرێژیت و پڕیت لە خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزیی.
لەبەر ئەوەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لە ژیان باشترە،
لێوەکانم ستایشت دەکەن.
بەهۆی خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدانە کە لەناونەچووین،
چونکە بەزەییەکەی تەواو نابێت.
ئەوانەت هەموو بەیانییەک نوێن؛
دڵسۆزییەکەت چەند گەورەیە.
«چۆن دایک کۆرپەی شیرەخۆرەی خۆی لەبیر دەکات،
یان بەزەیی بە بەری سکی خۆی نایەتەوە؟
تەنانەت ئەویش لەبیر دەکات،
بەڵام من تۆ لەبیر ناکەم.
ئەوەتا لەناو لەپم تۆم هەڵکۆڵیوە،
هەمیشە شووراکانت لەبەرچاومن.
بەڵام یەزدان چاوەڕێی ئەوە دەکات هەتا لەگەڵتان میهرەبان بێت،
لەبەر ئەوە هەڵدەستێت بۆ ئەوەی بەزەیی پێتاندا بێتەوە،
چونکە یەزدان خودای دادپەروەرییە.
خۆزگە بەوانەی چاوەڕێی دەکەن!
کێ خودایەکی وەک تۆیە،
کە لە تاوان دەبوورێت و
لە یاخیبوونی پاشماوەی گەلەکەت خۆشدەبێت؟
هەتاسەر تووڕەیی خۆت هەڵناگریت،
چونکە بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دڵخۆشیت.
«بنەماڵەی یەهودا بەهێز دەکەم،
بنەماڵەی یوسف ڕزگار دەکەم.
دەیانگەڕێنمەوە، چونکە بەزەییم پێیاندا هاتەوە،
وایان لێدێت وەک ئەوەی کە ڕەتم نەکردبنەوە،
چونکە من یەزدانی پەروەردگاری ئەوانم،
وەڵامیان دەدەمەوە.
«یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: "بە دادپەروەری ڕاستەقینە حوکم بدەن، لەگەڵ یەکتری میهرەبان و بە بەزەیی بن. بێوەژن و هەتیو، نامۆ و هەژار مەچەوسێننەوە، لە دڵەوە بیر لە خراپە مەکەنەوە بەرامبەر بە یەکتری."
باوەڕدار و کڵێسا
بۆیە، ئێوە کە گەلی پیرۆز و خۆشەویست و هەڵبژێردراوی خودان، میهرەبانی و نیانی و بێفیزی و دڵنەرمی و ئارامگرتن لەبەر بکەن.
لەگەڵ یەکتری نەرمونیان و بە بەزەیی بن، لە یەکتری خۆشبن، هەروەک چۆن خودا بە یەکبوونتان لەگەڵ مەسیح لێتان خۆشبوو.
بەرگەگرتنی ئازار لە پێناوی ڕاستی
لە کۆتاییدا، هەمووتان یەک بیروڕاتان هەبێ، هاوسۆزبن و یەکتریتان خۆشبوێت، میهرەبان و ڕۆحسووک بن.
ئەوەی ماڵی دنیای هەبێت و خوشکی یان براکەی خۆی بە نەداری بینی و دڵی لێی ڕەقکرد، چۆن خۆشەویستی خودای تێدا دەمێنێتەوە؟
خودای دڵنەواییکار
ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی پەروەردگارمان، باوکی میهرەبانی و خودای هەموو دڵنەواییەک، ئەوەی لە هەموو تەنگانەیەکماندا دڵنەواییمان دەکات، تاکو بتوانین بەو دڵنەواییەی لە خوداوە دڵنەوایی کراین، دڵنەوایی ئەوانە بکەین کە لە هەر تەنگانەیەکدان،
چونکە سەرۆک کاهینێکمان نییە کە نەتوانێت هاوخەمی لاوازییەکانمان بێت، بەڵکو سەرۆک کاهینێکمان هەیە کە وەکو ئێمە لە هەموو شتێک تاقی کراوەتەوە، بەڵام بێ گوناه دەرچوو.
لەگەڵ دڵشادان دڵشاد بن، بگریێن لەگەڵ ئەوانەی دەگریێن.
هاندان و سڵاوی کۆتایی
لە کۆتاییدا، خوشکان، برایان دڵشاد بن. بۆ کامڵی و تەواوی هەوڵ بدەن، یەکتری هانبدەن، هاوبیر بن، بە ئاشتی بژین. ئەوسا خودای خۆشەویستی و ئاشتی لەگەڵتان دەبێت.