Pular para o conteúdo
Publicidade

Salmos 63

زەبوورێکی داودە کاتێک لە چۆڵەوانی یەهودا بوو.

1 ئەی خودایە، تۆ خودای منی، بە پەرۆشم بۆت،

گیانم تینووی تۆیە،

جەستەم شەیدای تۆیە،

لە خاکێکی وشک و ماندوو و بێ ئاو.

2 لە پیرۆزگاکە سەیرم کردوویت و

هێز و شکۆمەندی تۆم بینیوە.

3 لەبەر ئەوەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لە ژیان باشترە،

لێوەکانم ستایشت دەکەن.

4 بە درێژایی ژیانم ستایشت دەکەم،

بە ناوی تۆوە دەستم بەرز دەکەمەوە.

5 گیانم تێر دەبێت وەک ئەوەی بە دوگ63‏:5 دوگ یان دونگ‏ و چەوری،

بە لێوی شادمانەوە دەمم ستایشت دەکات.

6 لەناو نوێنەکەم یادی تۆ دەکەم،

بە درێژایی شەو بیر لە تۆ دەکەمەوە،

7 چونکە تۆ هاریکارم بوویت،

لەژێر سێبەری باڵەکانت گۆرانی دەڵێم.

8 گیانم بە تۆوە بەندە،

دەستی ڕاستی تۆ پشتم دەگرێت.

9 بەڵام ئەوانەی بۆ کوشتنی من دەگەڕێن لەناودەچن،

بەرەو ناخی زەوی شۆڕ دەبنەوە.

10 ئەوانە بە دەمی شمشێر دەسپێردرێن و

دەبن بە خۆراکی چەقەڵ.

11 بەڵام پاشا بە خودا دڵخۆش دەبێت،

هەموو ئەوانەی سوێند بە خودا دەخۆن ستایشی دەکەن،

چونکە دەمی درۆزنان دادەخرێت.

Veja também