Ler a Bíblia
Ler a Bíblia é essencial para a vida cristã. A Escritura é lâmpada para os pés, alimento para a alma e espada do Espírito. O cristão que lê a Bíblia é transformado pela Palavra.
A importância de ler
Meditar na Palavra dia e noite traz prosperidade e bom sucesso. Ler a Bíblia ilumina o entendimento e fortalece a fé.
پەڕتووکی ئەم فێرکردنە لە دەمت جیا نەبێتەوە، بەڵکو بە شەو و بە ڕۆژ لێی وردبەرەوە، بۆ ئەوەی وریابیت بۆ کارکردن بەپێی هەموو ئەو شتانەی تێیدا نووسراوە، ئەو کاتە ژیانت ڕاستەڕێ دەبێت و سەردەکەویت.
נ (نون)
وشەکانی تۆ چرایە بۆ پێیەکانم،
ڕووناکییە بۆ ڕێگام.
ڕوونکردنەوەی فەرمایشتەکانت ڕووناکی دەبەخشێت،
تێگەیشتنیش بە نەزانەکان.
מ (میم)
چەند حەزم لە فێرکردنی تۆیە!
بە درێژایی ڕۆژ لێی ورد دەبمەوە.
بەهۆی ڕاسپاردەکانت لە دوژمنەکانم داناتر بووم،
چونکە هەتاهەتایە بۆ منە.
لە هەموو مامۆستاکانم هۆشمەندتر بووم،
چونکە لە یاساکانت ورد دەبمەوە.
ב (بێت)
گەنج بە چی هەڵسوکەوتی خۆی بێگەرد دەکات؟
بە پاراستنی وشەکانت.
بە هەموو دڵەوە ڕوو لە تۆ دەکەم،
مەهێڵە لە ڕاسپاردەکانت گومڕابم.
وشەکانی تۆم لەناو دڵم پاراستووە،
تاکو لە دژی تۆ گوناه نەکەم.
A Escritura é inspirada
Toda a Escritura é útil para ensinar, corrigir e instruir em justiça. Examine as Escrituras — nelas encontramos a vida eterna.
هەموو نووسراوە پیرۆزەکان لە سروشی خودان، سوودبەخشن بۆ فێرکردن و سەرزەنشت و ڕاستەڕێکردن و لێڕاهێنان لە ڕاستودروستی، تاکو پیاوی خودا تەواو ئامادە بێت بۆ هەموو کارێکی باش.
نووسراوە پیرۆزەکان دەپشکنن، چونکە وا دەزانن ژیانی هەتاهەتایی بۆ ئێوە تێدایە. ئەم نووسراوانەش شایەتیم بۆ دەدەن،
چونکە هەرچی لەپێشدا نووسراوە، بۆ فێربوونی ئێمە نووسراوە، تاکو بە دانبەخۆداگرتن و هاندانی نووسراوە پیرۆزەکان هیوامان هەبێت.
خۆزگە دەخوازرێت بەوەی وتەکانی ئەم پێشبینییە دەخوێنێتەوە، هەروەها خۆزگە بەو کەسانەش دەخوازرێت کە دەیبیستن و ئەوەی تێیدا نووسراوە پەیڕەوی دەکەن، چونکە کاتەکە نزیکە.
هەتا دێم بایەخ بە خوێندنەوەی گشتی نووسراوە پیرۆزەکان و وتاردان و فێرکردن بدە.
Estudar com diligência
Os bereanos eram mais nobres porque examinavam as Escrituras diariamente. O estudo dedicado da Bíblia produz maturidade espiritual.
خەڵکی بیریە لە سالۆنیکییەکان تێگەیشتووتر بوون، چونکە بەوپەڕی پەرۆشییەوە پەیامەکەیان وەرگرت و بۆ دڵنیابوون لە ڕاستیی قسەکانی پۆڵس، ڕۆژانە لە نووسراوە پیرۆزەکان ورد دەبوونەوە.
چونکە عەزرا بۆ خوێندنی تەوراتی یەزدان و کارکردن پێی تەرخان کردبوو، هەروەها بۆ فێرکردنی فەرز و یاسای تەورات لەناو ئیسرائیلدا.
بە ڕوونی پەڕتووکی تەوراتی خودایان خوێندەوە، واتاکەیان لێکدایەوە بۆ ئەوەی گەل لەوە تێبگات کە دەخوێنرایەوە.
عیساش پێی فەرموون: «ئایا ئێوە هەڵە نین، چونکە نە لە نووسراوە پیرۆزەکان دەزانن و نە لە هێزی خودا؟
با ئەم ڕاسپاردانەی من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم لەسەر دڵتان بێت و بۆ منداڵەکانتانی بگێڕنەوە و باسی بکەن کاتێک لە ماڵ دادەنیشن و کاتێک بە ڕێگادا دەڕۆن و کاتێک دەخەون و کاتێک هەڵدەستن، وەک نیشانەیەکیش لەسەر دەستتان بیبەستن و با گوڵنگ بێت بە ناوچەوانتانەوە و
سوودی دانایی
ڕۆڵە، ئەگەر قسەکانم وەربگریت،
فەرمانەکانم لەلای خۆت هەڵبگریت،
هەتا گوێ بدەیتە دانایی و
دڵت بدەیتە تێگەیشتن،
ئەگەر بانگی پەیبردن بکەیت و
دەنگ بۆ تێگەیشتن هەڵبڕیت،
ئەگەر وەک زیو داوات کرد و
وەک خشڵی شاردراوە بەدوایدا گەڕایت،
ئەوسا لە واتای لەخواترسی دەگەیت و
ناسینی خودا دەدۆزیتەوە،
چونکە یەزدان دانایی دەبەخشێت،
زانیاری و تێگەیشتنیش لە دەمی ئەوە.