Pular para o conteúdo
Publicidade

Não desista!

Por Bíblia Online

'Não desista!' é o grito do céu para a terra. Deus nos encoraja a perseverar na fé, na oração e na esperança, porque a vitória pertence aos que não se rendem.

Força na fraqueza

Os que esperam no Senhor renovam as forças. Deus não se cansa nem se fatiga — Ele dá poder aos fracos e vigor aos cansados.

ئایا نەتزانی،

یان نەتبیست؟

یەزدان خودای هەتاهەتاییە،

بەدیهێنەری ئەمسەر و ئەوسەری زەوی.

نە ماندوو و نە شەکەت دەبێت،

کەس پەی بە تێگەیشتنی ئەو نابات.

توانا بە ماندوو دەدات و

بۆ داهێزراویش هێز زۆر دەکات.

گەنجەکان ماندوو و شەکەت دەبن،

لاوەکان پێیان هەڵدەکەوێت و دەکەون،

بەڵام ئەوانەی چاوەڕوانی یەزدانن،

هێزیان نوێ دەبێتەوە،

وەک هەڵۆ لە شەقەی باڵ دەدەن،

ڕادەکەن و شەکەت نابن،

دەڕۆن و ماندوو نابن.

ئەی گەلی سییۆن کە لە ئۆرشەلیم نیشتەجێن، ئێوە ئیتر ناگریێن. بە تەواوی میهرەبان دەبێت لەگەڵتان، لەگەڵ دەنگی هاوارتان کە گوێی لێ دەبێت، بە دەنگتانەوە دێت.

تاکە ڕزگارکەری ئیسرائیل

ئێستاش یەزدان ئەمە دەفەرموێت،

بەدیهێنەرت، ئەی یاقوب،

شێوەکێشت، ئەی ئیسرائیل:

«مەترسە، چونکە تۆم کڕیوەتەوە،

بە ناوی خۆتەوە بانگم کردوویت، تۆ هی منیت.

کە بەناو ئاودا بپەڕیتەوە، من لەگەڵتدام،

بەناو ڕووبارەکانیشدا، نوقومت ناکەن.

بەناو ئاگردا بڕۆیت، داغ نابیت،

بڵێسەش ناتسووتێنێت،

چونکە من یەزدانم، خودای تۆم،

پیرۆزەکەی ئیسرائیل، ڕزگارکەری تۆ.

میسرم کردووە بە کەفارەتی تۆ،

کوش و سەبا لە جێی تۆ.

دەزانم نەبوونی چییە و دەزانم هەبوونیش چییە، لە هەر شتێک و لە هەموو شتێکدا فێری نهێنی ئەوە بووم لە هەبوونی و نەبوونیدا ئاسوودە بم. دەتوانم هەموو ئەم شتانە لە ڕێگەی مەسیحەوە بکەم، ئەوەی بەهێزم دەکات.

بۆیە ورە بەرنادەین. ئەگەر بە ڕواڵەتیش لەناوبچین، ئەوا ناخمان ڕۆژ بە ڕۆژ نوێتر دەبێتەوە، چونکە تەنگانەی سووک و کاتیمان شکۆمەندییەکی گرانی هەتاهەتایی بۆ ئێمە لێ دێتە کایەوە. ئێمە تەماشای شتە بینراوەکان ناکەین، بەڵکو شتە نەبینراوەکان، چونکە بینراوەکان کاتین، بەڵام نەبینراوەکان هەمیشەیین.

Perseverança na fé

Não perca a confiança, pois ela tem grande recompensa. O justo viverá pela fé, e quem perseverar até o fim será salvo.

کەواتە متمانەتان فڕێمەدەن کە پاداشتی گەورەی هەیە،

با بێ ڕاڕایی دەستبگرین بە دانپێدانانی هیوامان، چونکە ئەوەی بەڵێنی پێمان داوە جێی متمانەیە. هەروەها با ئاگاداری یەکتری بین بۆ هاندان لەسەر خۆشەویستی و کاری چاک. با واز لە کۆبوونەوەکانمان نەهێنین، وەک هەندێک لەسەری ڕاهاتوون، بەڵکو یەکتری هانبدەین، بە تایبەتی کە دەبینن ڕۆژی هاتنەوەی مەسیح نزیک دەبێتەوە.

بەبێ باوەڕ مەحاڵە ڕەزامەندی خودا بەدەستبهێنرێت، چونکە ئەوەی لەو نزیک بێتەوە، دەبێ باوەڕی بە بوونی ئەو هەبێت و پاداشتی ئەوانەش دەداتەوە کە بە پەرۆشەوە ڕوویان لەو دەکەن.

چونکە پەیامی خودا زیندووە، کاریگەرە، لە هەموو شمشێرێکی دوودەم تیژترە، نێوانی دەروون و ڕۆح و جومگە و مۆخی ئێسک دەبڕێت، نیاز و بیری دڵ جیا دەکاتەوە.

کەواتە با لە چاکەکاری نەکەوین، چونکە ئەگەر ورە بەرنەدەین لە کاتی خۆیدا دروێنەی دەکەین.

«زوو دێم. دەست بگرە بەوەی هەتە، تاکو کەس تاجەکەت لێ نەستێنێت.

ئەمە بانگەوازە بۆ دانبەخۆداگرتنی گەلی پیرۆزی خودا کە ڕاسپاردەکانی خودا بەجێدەگەیەنن و باوەڕی عیسا دەپارێزن.

تاقیکردنەوە

خۆزگە دەخوازرێت بەوەی بەرگەی تاقیکردنەوە دەگرێت، چونکە کە سەلمێنرا تاجی ژیان وەردەگرێت، ئەوەی خودا بەڵێنی داوە بیدات بەوانەی خۆشیان دەوێت.

Deus é refúgio

O Senhor é nosso refúgio e fortaleza. Ele ouve nossas orações, nos consola nas tribulações e transforma choro em dança.

خودا پەناگا و هێزمانە،

لە تەنگانەدا زۆر بەهاناوە دێت.

خەمەکانت بە یەزدان بسپێرە،

ئەو پشتگیریت دەکات،

هەرگیز ناهێڵێت ڕاستودروستان بهەژێن.

یەزدان پەناگای زۆرلێکراوانە،

قەڵایە لە کاتی تەنگانەدا.

ئەوانەی بە ناوی تۆ ئاشنان پشتت پێ دەبەستن،

چونکە ئەی یەزدان، قەت تۆ وازت لەوانە نەهێناوە کە حەز دەکەن لە تۆ نزیک ببنەوە.

ئەوانەی بە فرمێسکەوە دەچێنن،

بە هەلهەلەوە دروێنە دەکەن.

ئەوەی بە گریانەوە دەڕوات و

تۆو بۆ چاندن بار دەکات،

بە هەلهەلەوە دێتەوە و

بەرهەمەکەی بە مەڵۆ بار دەکات.

ئازابن و دڵتان بەهێز بکەن،

ئەی هەموو ئەوانەی هیواتان بە یەزدان هەیە.

נ (نون)

وشەکانی تۆ چرایە بۆ پێیەکانم،

ڕووناکییە بۆ ڕێگام.

یەزدان نزیکە لە هەموو ئەوانەی لێی دەپاڕێنەوە،

لە هەموو ئەوانەی بە ڕاستییەوە لێی دەپاڕێنەوە.

ئارەزووی هەموو ئەوانە بەجێدەهێنێت کە لێی دەترسن،

گوێی لە هاواریان دەبێت و ڕزگاریان دەکات.

Vitória em Cristo

Jesus venceu o mundo e nos dá vitória. Para Deus nada é impossível, e Ele faz infinitamente mais do que pedimos ou pensamos.

«ئەمانەم پێ گوتن تاکو ئاشتیتان لە مندا هەبێت. لە جیهاندا تووشی تەنگانە دەبن. بەڵام ورەتان بەرز بێت، من جیهانم بەزاندووە.»

لەو کاتە بەولاوە زۆرێک لە قوتابییەکانی پشتیان تێکرد و ئیتر لەگەڵی نەدەگەڕان.

لەبەر ئەوە عیسا بە دوازدە قوتابییەکەی فەرموو: «ئەی ئێوە ناتانەوێ بڕۆن؟»

شیمۆن پەترۆس وەڵامی دایەوە: «گەورەم، بچینە لای کێ؟ وتەکانی ژیانی هەتاهەتایی لەلای تۆیە. ئێمەش باوەڕمان هێنا و زانیمان کە تۆ پیرۆزەکەی خودایت.»

بە هەتیوی بەجێتان ناهێڵیم، دێمەوە لاتان.

داوا بکەن، بگەڕێن، لە دەرگا بدەن

«داوا بکەن، پێتان دەدرێت. بگەڕێن، دەدۆزنەوە. لە دەرگا بدەن، لێتان دەکرێتەوە، چونکە هەرکەسێک داوا بکات، وەردەگرێت. ئەوەی بگەڕێت، دەدۆزێتەوە. ئەوەش لە دەرگا دەدات، لێی دەکرێتەوە.

«وەرن بۆ لام ئەی هەموو ماندووان و بارگرانەکان، من دەتانحەسێنمەوە. نیری من بخەنە سەر خۆتان و لە منەوە فێربن، چونکە دڵنەرم و بێفیزم، حەسانەوەش بۆ دەروونتان دەدۆزنەوە، چونکە نیرەکەم گونجاوە و بارم سووکە.»

عیساش سەیری کردن و فەرمووی: «ئەمە بۆ مرۆڤ مەحاڵە، بەڵام لەلای خودا هەموو شتێک دەبێت.»

چونکە هیچ شتێک لەلای خودا مەحاڵ نییە.»

Esperança e transformação

O Senhor completa a boa obra que começou em nós. Ele faz novas todas as coisas e dá esperança para o futuro.

لەمەشدا دڵنیام، خودا کە لە ئێوەدا ئەم ئیشە چاکەی دەستپێکردووە، هەتا ڕۆژی عیسای مەسیح تەواوی دەکات.

کەواتە ئەگەر هەرکەسێک لەگەڵ مەسیحدا ببێتە یەک، دەبێت بە بەدیهێنراوێکی نوێ، شتە کۆنەکان بەسەرچوون و شتی نوێ هاتووە!

ئاسمانێکی نوێ و زەوییەکی نوێ

پاشان ئاسمانێکی نوێ و زەوییەکی نوێم بینی، چونکە ئاسمانی یەکەم و زەوی یەکەم بەسەرچوون، ئیتر دەریاش نەما. شارە پیرۆزەکەش، ئۆرشەلیمی نوێم بینی لە ئاسمانەوە لەلایەن خوداوە دەهاتە خوارەوە، وەک بووکێکی ڕازاوە بۆ زاواکەی ئامادە کرابێت. گوێم لە دەنگێکی گەورە بوو لە تەختەکەوە فەرمووی: «ئەوەتا نشینگەی خودا لەگەڵ خەڵک، ئەویش لەگەڵیان نیشتەجێ دەبێت. ئەوانیش دەبن بە گەلی ئەو، خودا خۆی لەگەڵیاندایە و دەبێتە خودای ئەوان. ئەویش هەموو فرمێسکێکی چاویان دەسڕێتەوە، ئیتر مردن نابێت، شیوەن و هاوار و ئازار نامێنن، چونکە شتەکانی پێشوو بەسەرچوون.»

یەزدان چاکە،

لە ڕۆژی تەنگانە قەڵایە.

بایەخ بەوانە دەدات کە پشتی پێ دەبەستن،

خۆم ئەو پلانە دەزانم کە بۆ ئێوەم داڕشتووە، پلان بۆ ئاشتی و گەشەسەندنی ئێوە نەک بۆ زیانتان، بۆ ئەوەی دواڕۆژ و هیواتان بدەمێ.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

بەڵام ئێوە بەهێزبن و دەستتان شل مەکەن، چونکە پاداشت هەیە بۆ کارەکەتان.»

Permanecendo firme

Persevere na oração, firme-se na Palavra e fortaleça-se na graça de Cristo. A fé vem pelo ouvir, e o ouvir pela Palavra de Deus.

سست مەبن لە دڵگەرمی، لە ڕۆح گەرم بن، خزمەتی مەسیحی خاوەن شکۆ بکەن. لە هیوا دڵشاد بن، لە تەنگانە ئارام بگرن، لە نوێژکردن پەیوەست بن،

لە هیوا دڵشاد بن، لە تەنگانە ئارام بگرن، لە نوێژکردن پەیوەست بن،

خۆشەویستان، خۆتان تۆڵە مەستێنن، بەڵکو ڕێ بە تووڕەیی خودا بدەن، چونکە نووسراوە: ﴿یەزدان دەفەرموێ، تۆڵەسەندنەوە هی منە، منم سزا دەدەم..

کەواتە باوەڕ بە بیستنە، بیستنیش بە وشەی مەسیحە.

ئێمە دەزانین خودا لە هەموو شتەکاندا کار دەکات بۆ چاکەی ئەوانەی ئەویان خۆشدەوێت، ئەوانەی بەگوێرەی مەبەستی ئەو بانگکراون،

هەموو نووسراوە پیرۆزەکان لە سروشی خودان، سوودبەخشن بۆ فێرکردن و سەرزەنشت و ڕاستەڕێکردن و لێڕاهێنان لە ڕاستودروستی، تاکو پیاوی خودا تەواو ئامادە بێت بۆ هەموو کارێکی باش.

سپاردە چاکەکە بپارێزە

بەدوای ئەو فێرکردنە دروستە بکەوە کە لە منت بیستووە، بیکە سەرمەشقی ژیانت، لەگەڵ ئەو باوەڕ و خۆشەویستییەی کە لە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا هەیە. سپاردە چاکەکە بە ڕۆحی پیرۆز بپارێزە کە تیاماندا نیشتەجێیە.

با عیسای مەسیحی پەروەردگارمان خۆی لەگەڵ خودای باوکمان، ئەوەی خۆشیویستین و دڵنەوایی هەتاهەتایی و هیوایەکی باشی بە نیعمەت پێداین، ورەتان بەرز بکاتەوە و لە هەموو کردار و قسەیەکی چاک بتانچەسپێنێت.

ئەگەر دانمان بە گوناهەکانماندا نا، ئەوا خودا دڵسۆز و دادپەروەرە، تەنانەت لە گوناهەکانمان خۆشدەبێت و لە هەموو ناڕەواییەک پاکمان دەکاتەوە.

ئەمەش ئەو متمانەیە کە بەومان هەیە، ئەگەر بەگوێرەی ویستی ئەو داوای هەر شتێک بکەین، گوێمان لێ دەگرێت. ئەگەر بزانین هەرچییەک داوا بکەین گوێمان لێ دەگرێت، ئەوا دەزانین ئەوەی لە ئەومان داوا کردووە هەمانە.

خۆشەویستی بەرگەی هەموو شتێک دەگرێت، باوەڕ بە هەموو شتێک دەکات، هیوا بە هەموو شتێک دەخوازێت، بۆ هەموو شتێک ئارام دەگرێت.

Seja o primeiro