Tristeza
A tristeza faz parte da experiência humana, mas a Bíblia nos assegura que Deus está perto dos que sofrem. Ele enxuga as lágrimas e transforma a dor em esperança.
Deus consola os aflitos
O Senhor está perto dos quebrantados de coração. Mesmo no vale mais escuro, sua presença é refúgio e consolo para a alma que chora.
سەرڕاستان هاوار دەکەن و یەزدان گوێی لێیان دەبێت،
لە هەموو تەنگانەکانیان دەربازیان دەکات.
یەزدان لە دڵشکاوان نزیکە و
ئەوانە ڕزگار دەکات کە ڕۆحیان وردوخاش بووە.
یەزدان چاوی کوێرەکان دەکاتەوە،
یەزدان کەسە چەماوەکان ڕاست دەکاتەوە،
یەزدان ڕاستودروستانی خۆشدەوێت.
ئەی پەروەردگار، هەموو ئارەزووەکانم لەپێش چاوتە،
ئاخ هەڵکێشانم لە تۆ شاردراوە نییە.
خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە ماتەمدارن،
چونکە دڵنەوایی دەکرێن.
«بگەڕێوە و بە حەزقیای فەرمانڕەوای گەلەکەم بڵێ: "یەزدان، پەروەردگاری داودی باپیرە گەورەت ئەمە دەفەرموێت: گوێم لە پاڕانەوەکەت بوو و فرمێسکەکانتم بینی، ئێستا چاکت دەکەمەوە و لە ڕۆژی سێیەم دەچیتە پەرستگای یەزدان.
A alegria virá
A dor tem prazo de validade. A manhã de alegria sempre vem depois da noite de choro. Deus promete transformar o luto em dança.
چونکە تووڕەبوونی تەنها چرکەیەکە،
بەڵام ڕەزامەندی بە درێژایی ژیانە.
ڕەنگە گریان بۆ شەوێ بمێنێت،
بەڵام بۆ بەیانییەکەی هەلهەلە دێنێت.
گوێم لە دەنگێکی گەورە بوو لە تەختەکەوە فەرمووی: «ئەوەتا نشینگەی خودا لەگەڵ خەڵک، ئەویش لەگەڵیان نیشتەجێ دەبێت. ئەوانیش دەبن بە گەلی ئەو، خودا خۆی لەگەڵیاندایە و دەبێتە خودای ئەوان. ئەویش هەموو فرمێسکێکی چاویان دەسڕێتەوە، ئیتر مردن نابێت، شیوەن و هاوار و ئازار نامێنن، چونکە شتەکانی پێشوو بەسەرچوون.»
ئیتر نە برسی دەبن و نە تینوو،
نە هەتاو لێیان دەدات و نە گەرمی سووتێنەر،
چونکە بەرخەکەی ناوەڕاستی تەختەکە شوانایەتییان دەکات و
بەرەو کانییەکانی ئاوی ژیانیان دەبات،
خوداش هەموو فرمێسکەکانی چاویان دەسڕێتەوە.»
وەک خەمبار، بەڵام هەردەم دڵشادین، وەک هەژار بەڵام زۆران دەوڵەمەند دەکەین، وەک هیچمان نەبێت و هەرچەندە هەموو شتێکمان هەیە.
Entregando a dor a Deus
Podemos lançar sobre o Senhor toda nossa ansiedade e tristeza, porque Ele cuida de nós com ternura e não nos abandona.
هەموو خەمێکتان بە خودا بسپێرن، چونکە ئەو بایەختان پێدەدات.
یەزدانیش خۆی لەپێشتەوە دەڕوات، ئەو لەگەڵت دەبێت، هەرگیز پشتگوێت ناخات و وازت لێ ناهێنێ، مەترسە و ورە بەرمەدە.»
لەگەڵ دڵشادان دڵشاد بن، بگریێن لەگەڵ ئەوانەی دەگریێن.
O choro e o arrependimento
Há tristezas que produzem arrependimento e conduzem à vida. O choro diante de Deus é acolhido e transformado em bênção.
یەزدان دەفەرموێت: «بەڵام ئێستا،
بە هەموو دڵتانەوە بگەڕێنەوە لام،
بە ڕۆژووگرتن و گریان و شیوەن گێڕانەوە.»
دار مێو وشک هەڵگەڕا و
دار هەنجیر سیس بوو،
دار هەنار و خورما و سێو،
هەموو درەختەکانی کێڵگە وشک هەڵگەڕان.
بە دڵنیاییەوە شادی و خۆشی بۆ گەل نەما.
جا ئەیوب هەستا و کەواکەی دادڕی و سەری خۆی ڕنییەوە و کەوتە سەر زەوی و کڕنۆشی برد، گوتی:
«بە ڕووتی لە سکی دایکمەوە هاتووم و
بە ڕووتیش دەگەڕێمەوە ئەوێ.
یەزدان دای و یەزدانیش بردییەوە،
ستایش بۆ ناوی یەزدان.»
پەندەکانی سلێمان:
کوڕی دانا باوکی شاد دەکات،
بەڵام کوڕی گێل دڵتەنگییە بۆ دایکی.
چونکە لە زۆری دانایی، پەستی زۆر دەبێت و
ئەوەی زانینی زیاتر بێت خەمی زیاد دەبێت.
پەستی لە دڵت داماڵە و
خراپە لە لەشت دووربخەوە،
چونکە نەوجەوانی و گەنجیێتی بێ واتان.
ڕۆحی پیرۆزی خودا خەمبار مەکەن، ئەوەی بۆ ڕۆژی ڕزگاری پێی مۆرکران.