Pular para o conteúdo
Publicidade

دووەم کۆرنسۆس 6:14-17

پەرستگای خودای زیندوو

14 لەگەڵ بێباوەڕان لەژێر یەک نیردا6‏:14 مەبەستی لە هاوسەرگیرییە.‏ مەبن، چونکە چ هەماهەنگییەک لەنێوان ڕاستودروستی و خراپەدا هەیە؟ یاخود چ هاوبەشییەکە لەنێوان تاریکی و ڕووناکیدا؟ 15 چ ڕێککەوتنێک لەنێوان مەسیح و بەلیعالدا6‏:15 مەبەستی لە شەیتانە.‏ هەیە؟ یان باوەڕدار چ پشکێکی لەگەڵ بێباوەڕدا هەیە؟ 16 پەرستگای خوداش چ ڕێککەوتنێکی لەگەڵ بت هەیە؟ چونکە ئێمە پەرستگای خودای زیندووین، وەک خودا فەرموویەتی:

﴿تێیاندا نیشتەجێ دەبم و

لەگەڵیان دەڕۆم،

دەبم بە خودای ئەوان و

ئەوانیش دەبن بە گەلی من.﴾6‏:16 لێڤییەکان 26‏:12 و یەرمیا 32‏:38 و حزقیێل 37‏:27‏‏.‏

17 ﴿یەزدان دەفەرموێ:

لەبەر ئەوە لە ناوەڕاستیان بڕۆنە دەرەوە و

بەجێیان بهێڵن.

دەست لە هیچ شتێکی گڵاو مەدەن،

ئینجا وەرتاندەگرمەوە.﴾6‏:17 ئیشایا 52‏:11 و حزقیێل 20‏:34‏،41‏‏.‏

Estes versículos te tocaram? Ore agora!

+581 estão orando agora.

Junte-se à corrente de oração.